مامۆستا مەلا ئیبراهیم دۆڵه مه ری. ( بۆ خودا و خزمەتی خه‌ڵک ژیا)

مامۆستا مەلا ئیبراهیم دۆڵه مه ری.  ( بۆ خودا  و خزمەتی  خه‌ڵک ژیا)

 

مامۆستا مەلا ئیبراهیم محمدامین دۆڵه مه ری له ساڵی(1931) له گوندی شێخانی ده ڤه ری بارزان .له بنه ماڵه یه کی به رێزوو ئایین په روه روو نیشتمان په روه ر له دایک بووه.هه رله منداڵیەوه  وه کووهه رتاکێکی بنه ماله که یان وه په روه رده کراوه.  که وه کوو باب وباپیرانی خۆی خزمه تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وخه ڵک و وڵاتی خۆی بکه و درێژە پئده ری رێبازی بارزانی و بیروباوەرەکانی خودانی بارزان بی. مامۆستاهه رله منداڵ یه وه چوویته به رخوێندن بۆبه ده ست هێنانی زانستی شه رعی تالی وماندووبوونێکی زۆری دیتووه . سه رەتا له ڵای باوکی و. پاشان زۆرله مزگه وتوو حوجره کانی کوردستان گە راوه تاخوێندنی ئاینی ته واوکردووه. قوربانی به ته مه نی گه نجایه تی خۆی دا وه بۆ به ده ست هێنانی عیلمی مه لایه تی تا خزمه تی ئیسلام و خه ڵک و وڵات بکە ت. له دوای ته واوکردنی خوێندن که زانایه کی گه وره وخوداناسی لێده رچۆ .له سۆنگه ی هه ست کردن به به رپرسییاره تی وده ست گرتن به فه رمووده ی خودای گە وره کە ده فه رموێ((فَلولا نَفَرَ مِن كُلِ فِرقَةِِ منهم طائِفَةُُ لِيَتَفَقَّهوا في الدينِ وَلِيُنذِروا قَومَهُم إذا رَجعوا إلَيهِم لَعَلَّّهم يَحذَرون)) مامۆستا گه ڕاوه گوندی خۆی ده ستی به خزمه تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وخە لکی ده ڤه ره کە ی کرد . تا دوا ساته کانی ته مه نی وتاقه تی هه بوو له وتاردان و ئامۆژگاری به رده وام بوو. وه کوو نوورێک ته واوی ده ڤه ره که ی رووناک کردبووه وه .وه کوو ئه ستێره یه کی پرشنگدار دە ده ره وشاوه . ده س به کاربوونی مامۆستا له ئه رکه پیرۆزه که ی له گوندی شێخان .بووه خالێکی وه رچە رخان له مێژووی ده ڤه ری بارزان . ده بی ئه وڕاستییه له لای سه رۆک بارزانی ولاپه ره کانی مێژوو هه ربه پارێزراوی بمینیته وه  که  مامۆستا مه لائیبراهیم  وه کوو مه لایه ک یه که م که س بوو له تاریخی ده ڤه ری بارزان  که به خە ڵکی گۆت خۆشویستنی وڵات و به رگری کردن وهه لگرتنی چه کی شه ڕه ف وپئشمه رگایه تی به شێکه له ئاینی پیرۆزی ئیسلام .ئه وه ئیسلامه  پێمان ده لێ ده بی وڵاتی خۆت  خۆشبوێ و مردن له پئناوی شه هیدبوونه. چونکه دوژمنانی کورد له ڕێ ی ئاینه وه هه ولێکی زۆریان ده دا ئینتیمای گه نجان بۆوڵاتی خۆیان ڵاوازبکه ن.  به ڵام مامۆستا خه ونی دوژمنی به یه کجاری له گۆڕنا سه دان که سی ئایین په روه رو نیشتمان په روه ری پێگە یاند چه کی پشێمه رگاتیان هه لگرد بۆبه رگری کردن له کوردستان. مامۆستا مه لایه کی ئایین په روه روو کورد په روه ربوو .مه یل دارێکی گه وره ی بارزان بوو.پئشمه رگه و رێ نیشان ده ری خه ڵک بوو بۆپئشمه رگایه تی. بۆچە سپاندنی پره نسیپه کانی ئاینی پیرۆزی ئیسڵام و هزری نه ته وایه تی مامۆستا عیباده ت وخۆشویستنی وڵاتی لێک جیا نه ده کرده وه و به ته واوکه ری یه کتری ده زانین .له مینبه ری مزگه وت و کۆرو مجلیسه کان هه میشه ئامۆژگاری خه ڵکی ده کرد .که ده ست به دین و ره وشتی جوانی ئیسلام بگرن و وڵاتی خۆتان خۆشبوێ وله پێناوی قوربانی بده ن.که لتووروو فه رهنگی جوانی باوو باپیران بپارێزن.پابه ندی بیرو باوه ڕو ڕێنمایه کانی بارزان بن. مامۆستا ته نها که سێک نە بوو به لکوو زانکۆیه ک بوو له ده ڤه ری بارزان بۆپئگه یاندنی هه زاران  خه ڵکی ئایین په روه روو نیشتمان په روه ر.بۆچه سپاندنی دادپه روه ری کۆمه ڵایه تی چه ندین سولح وئاشته وای کرد .دووبه ره کی ونه تفاقی نه هێشت .فکری عه شیره ت گه رایی ویه کتر قه بوول نه کردنی نه هێشت. بە ده نگێکی هادی ونه رم ودلێکی پرله ئیمان له بلنگۆی مزگه وتە که یەوە هه ولی ده دا جیلێکی ئایین په روه ر.کورد په روه ر.میانرەو.تەبایی.خاوەن ڕه وشتی جوان.دلسۆز بۆ رێبازی بارزانی  دورست ببی.

مامۆستا که سێکی ناسراو بوو له ڵای سه رۆک بارزانی. پێگە و رێزێکی یەکجار گە ورەی هه بوو له ڵای سه رۆک بارزانی.به ڵام به درێژای تە مه نی داوای یارمه تیه کی مادی نه کرد  که چی پئشنیاری زۆرشتی گە وره شی بۆده کرا .به ڵام مامۆستا ژیانێکی ساده ی وه کوو خە ڵکی خۆی هه لبژارد .داوا ی ده کرد  شتێکی عام بکرێ مزگه وته ک قوتابخانه یه ک رێگاوبانێک ...  که سودی بۆهه موان هه بی.

مامۆستاهیچ کاتێک له خه لک وشۆڕش دانه ده بڕا که خه ڵکیش چۆ ئێران مامۆستاش ئاوه ره ی ئێران بوو . به ڵام ژیان له غوربه تی و دووری مه وته ن مامۆستایان ساردنه که رده وه له خزمه تی ئایین ونه ته وه. به لکوو له ئاوه ره یش مامۆستا بووه که سێکی ئومێد بە خش که رۆژێک داتێ له سه رده ستی سه رۆک بارزانی کورد به ئاواتی خۆی ده گا.

مامۆستا به درێژای ته مه نی لیباسی کوردی ده پۆشی وه کوو وه فایه ک بۆپێشمه رگه و که لتووری ده ڤه رە که.

مامۆستا جگه له خزمه تی ئاینی پیرۆزی ئیسلام .

وه کووهه رتاکێکی بنه ماله که ی پئشمه رگه وکورد په روە رێکی سه رسه خه تی رێبازی بارزان بووه .بنه ماله که ی رووبارێک خوێنیان ڕشتووە له پئناوبه رگری کردن له کوردستان. ئێستا ش کورو ونە وه وئامۆزایه کانی مامۆستا له سه رهه مان رێباز به ردە وامن و دلسۆزی رێبازی پیرۆزی بارزانینه. لە دوای کودەتاکەی ‌‌‌عەبدولکەریم قاسم لە سالی( ١٩٥٨) دوو بەرەی تر زدی کورد کرانەوە. یەکەم شەری هزر. بەهۆی نزیکی و مەیلی عەبدولکەریم قاسم بۆ حیزبی شیوعی عێراقی هەولیان دا فکری مارکیسیەت و چەپگەرای و بێدینی بلاوبکەنەوە بۆ لادانی گەنج و خەڵکی دەڤەرەکە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلام و رەوشت و ئاکارە جوانەکانی.  کە لە سەردەمی شیخ عەبدولسەلام بارزانی یەکەمەوە بۆمان مایتەوە. بەلام مامۆستا ئەو کات تاکە مەلا بوو لەم دەڤەرە وەکوو قەڵایەکی سەخت ڕیگای لەم پیلانە گرت و خەڵکی هۆشیارکردەوە و رۆلیکی گەورەی گێرا لە پاراستنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئاکارو ڕەوشتە جوانەکانی بارزان.

بەرەی دووەم. شەری مەیدانی لە سالی (١٩٦١) رژیمی عێراق هێرشیکی سەرتاسەری ئاسمان و زەمینی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەست پێکرد . مامۆستا سەنگەری لەشەڕی هزریەوە بۆ شەڕی مەیدانی گواستەوە. بۆیە له دوای هه لگیرسانی شۆڕشی ئه یلوول به ڕابه رایه تی سه رۆکی ڕۆحی نه ته وه ی کورد بارزانی نه مر. مامۆستا له ژێرسێبه ری ئایه تی((كُتِبَ عليكم القتالُ وهو كُر هُُ لكم))) په یامی ئاینی ئێسلامی ته نها له مزگە وت قه تیس نه کرده وه. به لکوو په یامی ئیسلامی گه یانده به ره کانی سه نگە رو پئ ی گۆتن ئه وه پئغه مبه ره.ص.ده فه موێ((من قتل دون ماله فهوشهيد.ومن قتل دينه فهو شهید .ومن قتل دون دينه فهوشهید.ومن قتل دون أهله فهوشهید))هه رکه س له پئناو ئایین و ماڵ وخە ڵک و ناموس و وڵاتی خۆی بکوژرێ شه هیده و به رگری کردن له خاکی کوردستان و ئه رکێکی ئایینی و نه تە وه ی یه .په یامی مامۆستا به هه موو ئافره تێکی تێکۆشه رگه یشت که خزمە ت کردن و نان کردن بۆپئشمه رگە له ڵای خودا پاداشتێکی گە وره ی هه یه . مامۆستا بۆبه رگری کردن له شۆرش ورێبازی بارزانی به خۆیوو بنه ماله که ی هاته سه نگه ری پێشه وه و وه کوو چیایه کی پۆلایین له به رده م دۆژمن وه ستا .مامۆستا له م پئناوه  چوار شه هیدی دانه .1 ئه حمدی برای له شۆرشی ئه یلوول شه هید بووه.2سلیم ی برای له شۆرشی گوڵان شه هیدبووه.3 کریم سلیم .برازای له دوای ڕاپه رین شه هید بووه.4حمد امین جلال. برازای له دوای ڕاپه رین شه هید بووه.

له دوای خزمه تێکی زۆر به ئاینی پیرۆزی ئیسلام ونه ته وه ی کورد له ته مه نی(86)سالی له به رواری (29)(12)( 2017)له گوندی شێخان ده ڤه ری بارزان  مامۆستا کۆچی دوای کرد.بڵاو بوونه وه ی مه رگی مامۆستا ته واوی ده ڤه ره کە ی تاساند.  خه م وخه فه تێکی قۆل بالی به سه رده ڤه ری بارزان داکێشا ته واوی خه ڵکەکە تازیه داروو ره ش پۆش بوون .ده نگی گریان و ئاخ هه لکێشان له زۆرله و ماڵانه ش ده بیستران که ده یان کیلۆمه تر له گوندی مامۆستا دووربوون.هه رکه سێک له مالی خۆی وای هه ست دە کرد که که سێکی خۆی لێ مردووه .کە س نه بوو له م رۆژه عێجزی پئوە دیارنه بیت.له ده ست دانی مامۆستا خه ساره تێکی گه وره بوو  بۆده ڤه ره که مان .ئه م جۆره که سانه به ده گمە ن دووباره ده بنه وه مامۆستا که سێکی خواناس ودین داروو کوردپه روه ر .ڕاست گۆو ده ست پاکا .له سه ره خۆو قسه شرین و گوفتارجوان.خۆبه که م زان و خزمه تکاری خه ڵک .که سایه تی و پیاوێکی به ویقاروو سه نگین .پیاوی کۆمه لایه تی  و ئاشتی پئشمه رگە ومه یل داری گه وره ی بارزان.ئه وه ی جێگای ئومێدوو دل خۆشیه بنه ماله ی مامۆستا له سه رهه مان رێباز به رده وامن .  رێزو ئیحتیرام و پئشمه رگایه تی و دلسۆزی بۆ رێبازی بارزانی وده ست پاکی وخوداناسی کاری له پئشینه یانه.هه زاران سه ڵاو له رۆحی پاکی مامۆستا

 

مامۆستا مەلا ئیبراهیم دۆڵه مه ری.  ( بۆ خودا  و خزمەتی  خه‌ڵک ژیا)
Top