گیراوەیەكی سیحری بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی پێڵاو

گیراوەیەكی سیحری بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی ناخۆشی پێڵاو

بۆنی ناخۆش لە پێڵاودا شتێكی باوە، بەڵام كارێكی شەرمەزاركەرە و پێویستە بزانیت چۆن لێی ڕزگار دەبیت.

سركەی سپی: ئەم گیراوەیە بۆن و بەكتریا لە پێڵاودا لادەبات: بڕێكی یەكسان لە سركەی سپی و ئاوی پاڵێوراو (یان دڵۆپێندراو) لە ناو بوتڵێكی سپرایدا تێكەڵ بكە،  گیراوەكە بڕژێنە ناو هەردوو تاكی پێڵاوەكەوە، لێی گەڕێ با لەبەر هەوادا وشك ببێتەوە.

سۆدای نان: سۆدای نان بۆنلابەرێكی باشە و بۆنەكان هەڵدەمژێت. بڕێك لە پاودەرەكە بپڕژێنە ناو هەردوو تاكی پێڵاوەكانەوە و با شەو تا بەیانی بمێنێتەوە، پێش لەپێكردنەوەی بە باشی تاكی پێڵاوەكان بتەكێنە و پاودەرەكەی لێ بكەرەوە، هەڵبژاردەیەكی دیكەش ئەوەیە جووتێك گۆرەویی لۆكە پڕ بكەیت لە سۆدای نان و بیخەیتە ناو پێڵاوەكانەوە، ئەمەش بۆنی پێڵاو و گۆرەوییەكانیش بەیەكەوە لادەبات.

توێكڵی مزرەمەنییەكان: توێكڵی مزرەمەنییەكان تاقی بكەرەوە بۆ شاردنەوەی بۆنی ناخۆش، توێكڵی ئەو میوەیەی هەڵت بژاردووە وەك پرتەقاڵ یان لیمۆ، بیخەرە ناو پێڵاوەكەوە و با شەو تا بەیانی بمێنێتەوە، ئەمەش بۆنە ناخۆشەكە ناهێڵیت.

Top