نهێنییەكانی پاككردنەوەی جانتای دەست و پاراستنی لە تێكچوون
جانتای دەستت ڕووبەڕووی زۆر هۆكاری زیانبەخش دەبێتەوە، لەوانە تۆز، پیسی و پەڵە. بۆیە پێویستی بە گرنگیپێدانی بەردەوام هەیە بە لەبەرچاوگرتنی جۆری قوماشەكەی، چونكە پاككردنەوەی دروست، نهێنی پاراستنی شێوە شیكەكەیەتی بۆ ساڵانێكی دوورودرێژ.
بۆ جانتای دەستی كە لە چەرمی گرانبەها دروستكراون
- بە نەرمی بە پەڕۆیەكی قوماشی نەرم یان فڵچەیەك پاكی بكەرەوە.
- لە شوێنێكی فێنك و وشكدا هەڵیبگرە، و كاتێك بەكاری ناهێنیت بیخەرە ناو كیسە تایبەتەكەی خۆیەوە .
- مەیخەرە بەر تیشكی ڕاستەوخۆی خۆر یان شێداری.
- لە ئاو دووری بخەرەوە، چونكە ڕەنگە زیانێكی هەمیشەیی بە چەرمە دەگمەنەكان بگەیەنێت.
شێوازەكانی پاككردنەوەی جانتای قوماش
- بەكارهێنانی پارچە قوماشێكی تەڕ لەگەڵ پاككەرەوەیەكی سووك بۆ پاككردنەوەی خێرا.
- شۆردن بە دەست بە ئاوی شلەتێن كاتێك قوماشەكە پەڵەی لێ نیشت، بەڵام سەرەتا لیبێڵی ڕێنماییەكانی پاككردنەوەكەی بپشكنە.
- جانتاكە مەخەرە ناو ئامێری جلشۆر، مەگەر ڕێنماییەكان بە ڕاشكاوی ئاماژەیان پێدابێت، چونكە ڕەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی.
