باشترین ماسكە سروشتییەكان بۆ سپیكردنەوەی دەستەكان
ماسكی هەنگوین و لیمۆ:
پێكهاتەكان: كەوچكێكی گەورە ئاوی لیمۆ، كەوچكێكی بچووك هەنگوین، كەوچكێكی بچووك ڕۆنی گوێزی هیندی.
شێوازی بەكارهێنان: پێكهاتەكان باش تێكەڵ بكە، پاشان بیدە لە دەستەكانت و بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەك وازی لێ بهێنە دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. لیمۆ یارمەتی سپیكردنەوە دەدات، هەنگوین و ڕۆنی گوێزی هیندیش كاردەكەن بۆ شێداركردنی قووڵ.
ماسكی ماست و زەردەچەوە بۆ سپیكردنەوە و خۆراكپێدان:
پێكهاتەكان: كەوچكێكی گەورە ماست، نیو كەوچكی بچووك زەردەچەوە، كەوچكێكی بچووك ئاردی برنج.
شێوازی بەكارهێنان: پێكهاتەكان تێكەڵ بكە تا هەویرێكی نەرمت دەست دەكەوێت، پاشان بۆ ماوەی ٢٠ خولەك بیدە لە دەستەكانت دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ. ماست پێست سپی دەكاتەوە، زەردەچەوەش یارمەتیدەرە لە نەهێشتنی پەڵە و هاندانی نوێبوونەوەی خانەكان.
ماسكی ئالۆڤێرا و ئاوی گوڵ بۆ شێداركردن و بووژانەوەی نموونەیی:
پێكهاتەكان: كەوچكێكی گەورە جێڵی ئالۆڤێرا، كەوچكێكی بچووك ئاوی گوڵ.
شێوازی بەكارهێنان: پێكهاتەكان باش تێكەڵ بكە، پاشان دەستەكانت بە تێكەڵەكە مەساج بكە و بۆ ماوەی ١٥ خولەك وازی لێ بهێنە پاشان بە ئاو بیشۆ. ئالۆڤێرا یارمەتی سپیكردنەوەی پێست و نوێبوونەوەی خانەكان دەدات، ئاوی گوڵیش شێداری و بووژانەوەیەكی نایاب دەبەخشێت.
