ڕێگەكانی لادانی پەڵەی مكیاژ لەسەر جلوبەرگ
لابردنی پەڵەی سووراو بە بەكارهێنانی سپڕای قژ :
سەرەتا تا دەتوانیت سووراوە زیادەكە لەسەر ئەو قوماشە دابتاشیت كە ڕەنگی گرتووە، پاشان ڕاستەوخۆ سپڕای قژەكە بڕژێنە سەر پەڵەكە تا قوماشەكە تەڕ دەبێت، وازی لێ بهێنە تا سپڕاكە بۆ ماوەی ١٥ خولەك وشك دەبێتەو، پاشان بە ئیسفەنجێك ئاو و سابوونی پێوە بێت یان پارچە قوماشێكی تەڕ، كەمێك بەسەر پەڵەكەدا بدە.
ئەگەر جلەكە تەنیا بە «درای كلین» پاك نەكرایەوە، ئەوا سووراوە زیادەكە بتاشە و بە پارچە كلینیكسی وشك وشكی بكەرەوە پێش ئەوەی پاکی بکەیتەوە بە.
لادانی پەڵەی ماسكارا:
پەڵەی ماسكارا بە بەكارهێنانی كلینیكسی سڕینەوەی مكیاژی بێ ڕۆن پاك بكەرەوە بەم هەنگاوانە:
١. كلێنكسی سڕینەوەی مكیاژ بەكاربهێنە بۆ مژینی پەڵەكە و بە نەرمی بیپێچە.
٢. كاتێك پەڵەكە نەما، جێگاكەی بە ئاوی گەرم بشۆ و ماددەی پاككەرەوەی لێ بدە، ٢٠ خولەك وازی لێ بهێنە.
٣. ئەگەر پەڵەی ماسكاراكە بە تەواوی وشك ببووەوە، دەتوانیت بە فڵچەیەكی ماسكارای خاوێن پاکی بکەرەوە تا لا دەچێت.
