باشترین تێكەڵە سرووشتییەكان بۆ ڕوونكردنەوەی پێستی ئەسمەر
١-تێكەڵەی ماست و هەنگوین بۆ ڕوونكردنەوە و شێداركردن: یەك كەوچكی گەورە ماست، یەك كەوچكی بچووك هەنگوینی سروشتی ئامادە بكە، پێكهاتەكان باش تێكەڵ بكە، پاشان بیدە لە پێستی خاوێنی ڕوخسار بۆ ماوەی ١٥-٢٠ خولەك، دواتر دەموچاوت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
ئەم پێكهاتەیە پێست بە قووڵی شێدار دەكات و وردە وردە ڕوونی دەكاتەوە، هەروەها لە یەكەم بەكارهێنانەوە نەرمییەكی دیار بە پێست دەبەخشێت.
٢- تێكەڵەی زەردەچەوە و شیر بۆ درەوشانەوەیەكی ئاڵتوونی: نیو كەوچكی بچووك زەردەچەوە، یەك كەوچكی گەورە شیر ئامادە بكە، تێكەڵەكە بشێلە تا دەبێتە كرێم، پاشان بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەك لەسەر ڕوخسات بیهێلەروە
زەردەچەوە یارمەتی كەمكردنەوەی پەڵە دەدات، شیریش نەرمی و درەوشانەوەیەكی سرووشتی دەبەخشێت.
٣-تێكەڵەی گوڵاو و نیشاستە بۆ یەكخستنی ڕەنگی پێست: یەك كەوچك نیشاستە، دوو كەوچك گوڵاو ئامادە بكە، پێكهاتەكان تێكەڵ بكە و بیخە سەر دەموچاوت تا وشك دەبێتەوە، پاشان بە ئاو بیشۆ.
ئەم تێكەڵەیە یارمەتی سپیكردنەوەی پێست و توندكردنەوەی دەدات، هەروەها شێوەیەكی پاكتر و گەشاوەتری پێ دەبەخشێت.
