میسر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی لوبنان ئیدانە دەکات

میسر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی لوبنان ئیدانە دەکات

 

 

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ئادار، حکومەتی میسر هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیلی بۆ سەر ژێرخانی لوبنان بە توندی ئیدانە کرد و بە نموونەی سزادانی بەکۆمەڵ ناوی برد.

وەزارەتی دەرەوەی میسر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، لەناوبردنی ژێرخانی بە ئەنقەست لە لوبنان ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ سیاسەتی ئیسرائیل بۆ سزادانی بەکۆمەڵ.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ڕەخنە لەو هێرشانە گیراوە کە بە هێرشی سیستماتیکی و ئامانجدار ناوی بردووە، بەتایبەتی لەسەر پردەکانی سەر ڕووباری لیتانی لە باشووری لوبنان.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆ و وێنە لە سۆشیال میدیا و میدیاکاندا بڵاوبووەتەوە کە چەند پردێک لە باشووری لوبنان دەکرێنە ئامانج، ئەمەش نیگەرانی لەسەر زیانەکانی ژێرخانی گرینگ و لێکەوتە مرۆییەکانی دروستکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top