مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد.

سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی هەنگاریا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوو لایەنە کردەوە و لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا هاوڕابوون.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ، هەر دوو لا هاوڕابوون لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و کولتوور و خوێندنی باڵادا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، باڵیۆزی هەنگاریا، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوو لایە نە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئاماژەشی داوە، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی هەنگاریای کرد وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دووپات کردەوە.

Top