لەپەراوێزی سەردانەمێژوویەکەی سەرۆک بارزانی بۆڤاتیکان ...
ھەرچەندە پەیوەندێكی دۆستانەو لەمێژینە لەنێوان ھەرێمی کوردستان وڤاتیكان ھەیە ،بەلام سەردانەکەی ئەو جارەی سەرۆک مسعود بارزانی بۆڤاتیکان ودیداری لەگەل قەداسەتی پاپا لێوی چوارەدەیەم وبەرپرسانی تری وولاتەکە ،خۆی لەخۆیداچەندین ماناورەھەندی جیای لەدوای خۆیداھێنا ،جگە لە پەیوەندییە دۆستانەولەمێژینەنەکە ، بەم سەردانەیەش جارێکی تر پەیوەندیەکان بەھێزترکرانەوە ،ئەگەرچی ڤاتیکان وەك دەولەت بچوكەبەلام مەلبەندێكی گەورەی ئایینیە كە سەرپەرشتی یەك ملیارو سێسەدملیۆن مەسیحی دەكات وخاوەن ئالاونوێنەرەلەنەتەوەیەكگرتووەکان ،بۆقۆناغێکی وەک ئێستادا سەردانەکە پێوست تر بوو ،بۆگەیاندنی ئێش وئازاری گەلی کورد لە رۆژ ئاوای کوردستان ،لەپێناو چارەسەکردنی ئاشتیانەی کێشەو ئاڵۆزییەکان ،لە رێگەی دیاڵۆگ بۆ کۆتایی ھێنان بەئازارونەھامەتیەکان ،ئەمەش کاریگەری راستەخۆی دەبێت لەسەر لەبەرقرارکردنی ئاشتی وسەقامگیری ،ئەوەی لەسەردان ودیدارەکاندا بەدیکران ،ستایش وپێزانینی ڤاتیکان بوو بۆڕۆڵی گرنگ ومێژووی سەرۆک بارزانی، لە پاراستن وبەردەوامی دان بەکلتووری بەیەکەوەژیان لەکوردستاندا،چونکە رێزگرتن لە فرەئایینی و فرەنەتەوەیی وفرە مەزھەبی ستراتیژیەتی کارکردنی بووە ،ئەمەش وای کردوە لەکوردستاندا سەرەرای بوونی جیاوازی له ئایین و نهتهوه ومەزھەب، کوردستان ببیتە لانەی بەیەكهوه ژیانی ئاشتیانهی سهرجهم پێکھاتەکان ، کە بەھەوڵەكانی جەنابیان بوو مافی پێكھاتەکان لەکاتی نووسینەوەی دەستووری عێراقدادەستەبەرکرا، ھەروەھا بریاریدا له بری چهمكی (کەمینە)، له دامودهزگاکان چهمكی (پێکهاتە) بهكاربێت، لەماوەی چەندساڵی ڕابردوودا لەکاتی ھێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەرھەرێمی کوردستان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەژێر فەرماندەیی سەرۆک مسعود بارزانی شەرێکی جیھانی کرد دژی تیرۆرو ئەفسانەی داعشی تێکشکاند ، ھەروەھا لەسەر رێنمایی جەنابیان دەرگای كوردستان كراوە بوو بێ جیاوازی بۆ سەرجەم ئەوهاوولاتیانەی بەهۆی هێرشی تیرورستانی داعش مال وحالی خۆیان جێهێشتوە وروویان لەهەرێمی کوردستان دەکرد،وەتەواوی مافەكانیان لە ژێر دەسەڵاتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ دابینكراوە و سەرو ماڵیان پارێزراوبوو ، وێرای ئەوەی دژی ئەو ھەولە نەزۆکە وەستایەوە کەھەولی تێکدانی رەوشی بەیەکەوەژیانیان دەدا لەھەرێمی کوردستان ،سەبارەت بە نەمانی کۆتای پێھاتەکان لەپەرلەمانی کوردستان ،کاتێکش دادگای فیدراڵیی عیراق بریاری دژی کورسی کۆتاکان دەرکرد، سەرۆک مسعود بارزانی دژی وەستایەوەورێگەی نەدا بەبێ نوێنەرایەتی پێکھاتەکان ھەڵبژاردن بەرێوەبچێت ،ئەمە تێڕوانینێكی مرۆڤدۆستانە و پەرۆشی و وەفایە بۆ پێكەوەژیان لە هەرێمی كوردستاندا ،بۆیە پێکھاتەکان ھەستیان بە دلنیایی کرد وبۆیان دەرکەوت کە سەرۆک مسعود بارزانی قەڵغانی پاراستنی پێکەوەژیانە،ئەم پشتیوانیيهش بۆھیچ بەرژەوەندی ومەبەستێک نەبوو ،بەلکو برواوپرەنسیپە پەیوەستە بە مێژووی درێژی باوهڕ و کولتووری بەیەکەوەژیان لە کوردستانداکەسەرچاوەکەی لەرێبازی بارزان ھەڵقولاوە،
بەدڵنیایەوە سەردانەکەی ئەوجارەی سەرۆک بارزانی بۆڤاتیکان رووداوێكی مێژوویی ودەسكەوتێكی گەورەیە كاریگەریەكی گرنگی دەبێت لەسەر ناوو پێگەی ھەرێمی كوردستان ،و پالپشتی نێودەولەتی ،

وەیسی سەعید وەیسی