هەمیشە کورد لەسایەی زلهێزەکانەوە لە دواوە بووە
لە مێژووی کوردا زیاتر لە سەدەیەکە خەباتی پڕ لە تێکۆشان و هەوراز و نشێوی دیوە گەلە قارەمانەکەشی تووشی... هەزاران دەردەسەری و ماڵوێرانی لە ئەنفال و کیمیا باران و تێکدانی زیاتر لە چوار هەزار دێهات لە دێهاتەکانی کوردستانە جوان و ڕازاوە، کەچی کورد کۆڵی نەدا و بەردەوامبوو لە شۆڕش کردن و هەڕزاران شەهیدی لەو پێناودا بەخشی.
ئەم هەموو نەهامەتییە بۆ ئەوەی بە ئامانجە ڕەواکەی خۆی بگات کە سەربەخۆی کوردستانە، بەڵام کوردستان لە بەر ئەوەی کەوتۆتە نێوان دوژمنەوە لە هەر چوار لاوە دەور دراوە گەلەکۆمەی لێ دەکەن خوا هەڵناگرێ جاش و خۆفرۆشی ناو خۆشمان لێمان بوونەتە چاوساغی دوژمن بەردەوام پیڵان بەدوای پیلان لێوان لێو کارەسات و نسکۆمان بۆ دەهێننە پێشەوە.
بۆیە نەمان توانیوە ئاوات و ئامانجی خەباتی چەند ساڵەی نەتەوەیمان لە دامەزراندنی سەربەخۆی کوردی بھێنینە دی وەکو ھەموو نەتەوە کان و گەلانی دیکە و بۆیە تا ئێستاش بە داگیر کراوی و دابەشکراوی ماوینەتەوە و سەرەڕای دەیان ڕاپەڕین و شۆڕش و بەرخودان و خەباتی سیاسی کە بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک لە بەرگێکی نەتەوەیی و دیموکراتخوازی و بەبەرداکردبوو، لە باشووری کوردستاندا شۆڕشێک و ڕاپەڕینێک هاتە ئاراوە توانیمان دەسەڵاتێکی خۆماڵی کوردی دابمەزرێنین، بەڵام زلھێزانی دونیا و داگیرکارانی کوردستان خۆفرۆشان نەیان هێشت بە ئاشتی و ئارامی درێژە بەمان و بونی خۆمان بدەین.
هەر بۆیە کەوتونەتە پیلانڕێژی ودنیایەک کێشەیان بۆ دروست کردین بە ئاشکرا و پێیان ناوە بەھەموو پیرۆزی و بە نهێنی بۆ لەبار بردنی هەرێم، سەروەریەکە بۆ لەبار بردنی ئەو دەسەڵاتەی چەندین پلانی قێزونیان داڕشتووە لەوانە کێشەی سنور و ماددەی سەدو40 ی دەستور کێشەی جوتیارانی ناوچەی جێناکوکەکان، و دوا کێشەش کە دروستیان کردووە کێشەی مووچە و بڕینی بودجەی هەریمی کوردستانە ئەیانەوێت بەم شێوە ئەوەی چەندین ساڵە بەدیهاتووە بە بەخوێنی هەزاران ڕۆڵەی کورد تێدا شەهید بووە.
ئەیانەوێت بەدرۆ و بوختان و کارکردن بۆ ئاغاکانیان بڵێین فەرموو هەرێمەکەتان تەسلێم دەکەین بۆیە پێیان دەڵێین هەتا دمرن دەبێت بەو خەونە بێ مانایانە ببنە سەر و نەفرەت لەخۆتان و لە ئاغاکانتان...

نەجمەدین محەمەد قەراجی