هەڵگرتنی عەتر بۆ پاراستنی بۆنەكەی
گومانی تێدا نییە كە عەتر جێپەنجەیەكی كەسییە كە گوزارشت لە جوانی و شیكپۆشیی تەواو دەكات، بەڵام ئەوەی زۆرێك لە خانمان نایزانن ئەوەیە كە شێوازی هەڵگرتنی عەتر ڕۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە پاراستنی بۆنە ئەسڵییەكەی و مانەوە و هێزەكەی لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتدا.
ئەگەر دەتەوێت تەمەنی عەترەكەت درێژ بكەیتەوە و بۆنەكەی وەك یەكەم پرژاندن بە هەمان شێوە بمێنێتەوە، لێرەدا كۆمەڵێك ئامۆژگاریی سەرەكیت بۆ دەخەینە ڕوو، بۆ هەڵگرتنی عەتر بە شێوەیەكی دروست، كە چێژوەرگرتن لە بۆنەكەیت بۆ درێژترین ماوەی گونجاو بۆ مسۆگەر دەكات:
1-هێشتنەوەی شووشەی عەترەكە بە داخراوی تا كاتی یەكەم بەكارهێنان.
2-هەڵگرتنی عەتر لە شوێنێكی تاریك و وشكدا.
3-پاراستنی عەترەكە لە ناو كارتۆنە ئەسڵییەكەی خۆیدا.
4-نەهێشتنەوەی قەپاغی عەترەكە بە كراوەیی.
5-ڕانەوەشاندنی شووشەی عەترەكە.
6-دووركەوتنەوە لە گواستنەوەی عەتر بۆ ناو دەفری دیكە.
لە كۆتاییدا ئاگاداری ڕێكەوتی بەسەرچوونی عەترەكە بە.
