جلی داپۆشراو و سادە بەپێی شێوەی جەستە

جلی داپۆشراو و سادە بەپێی شێوەی جەستە

لە هەموو وەرزێكی نوێدا دەتوانین هەوڵە چڕەكانی ماركە جیهانییەكان ببینین بۆ ڕازیكردنی ئەو خانمانەی ئارەزووی جلی داپۆشراو دەكەن.

عەزیەی داپۆشراو بۆ كەسانی لاواز: بۆ شاردنەوەی كەموكووڕیی جەستەی لاواز، دەبێت پەنا ببەیتە بەر ئەو مۆدێلانەی كە كەمەریان دیار نییە، یان كەمەریان نزمە، نەخش و نیگاری زۆر و تێكەڵاوە، كە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی جەستە پانتر دەربكەوێت.

عەزیەی داپۆشراو بۆ جەستەی لاكێشەیی: گرنگە سوود لەو عەزیانە وەربگریت كە قایشیان (پشتوێن) لەگەڵدایە، بۆ دیاریكردنی ناوچەی كەمەر و شكاندنی شێوە ئەندازەییەكەی جەستەت.

عەزیەی داپۆشراو بۆ جەستەی هەرمێیی: جیا لەوەی هەرگیز لە مۆدە ناكەون، عەزیە پانەكانی مۆدێل «A-Line» یارمەتیدەرن لە شاردنەوەی كەموكوڕییەكانی جەستەت، بەتایبەت ناوچەی حەوز و ڕانی پان.

عەزیەی داپۆشراو بۆ كورتەباڵاكان: مۆدێلە گونجاوەكان بۆ تۆ بێشومارن، بەڵام ئامۆژگاریت دەكەین جەخت بكەیتەوە سەر ئەو پارچانەی كە بڕینەكەیان ڕاستە یان (A-Line)ن، بەو مەرجەی درێژییەكەیان لەسەر پاژنەی پێ بێت و كورتتر نەبێت.

Top