بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر کاروچاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لەماوەی 1٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٥

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر  کاروچاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لەماوەی  1٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٥

 

پێشەکی..

دەستخۆشی لە هەموو مینلابەرەکان و سەرۆک بەشەکان و سەرۆک تیمەکان و سەرپەرشتیارەکان و پشکێنەرانی کێڵگە مینەکان و گشت بەڕێوەبەر و بەرپرسی بەش و هۆبە و  مامۆستاکانی راهێنان و گشت کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەکەین کە ئەمسال زۆرترین بەرهەمیان هەبووە لە روبەری پاککراوە لە کێڵگە مینەکان و ناوچە مەترسیدارەکان و لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆر لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی.

سوپاسی هاوڵاتیان و دەزگا حکومی و ئەمنیەکان دەکەین کە هەمیشە لەکاتی پێویست پاڵپشتمان بوون بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانمان

سوپاسی رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە یارمەتیدەر و پاڵپشتمان بوون بەتایبەتی لەبواری لۆجستی و کردنەوەی خولەکانی راهێنان بەتایبەتیش رێکخراوەکانی (ITF) ی سلۆڤینی و  سەنتەری نێودەوڵەتی جنێڤ بۆ مینلابەری مرۆیی (GICHD) و فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین (UNMAS) و خاچی سوری نێودەوڵەتی (ICRC)… رێکخراوی تر.

دەستخۆشی لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین کە رۆلێکی گەورەیان هەبووە گەیاندنی کاروچاڵاکیەکانمان و گەیاندنی پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە بە کۆمەڵگا  لە مەترسی و کاریگەرەکانی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی.... 

بەرهەمی تیمەکانی مینلابەی و تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە

1.    کۆی روبەری زەوی پاککراوە بە مەتری چوارگۆشە                  800,795 

2.    کۆی روبەری زەوی پشکێنراو لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە بە مەتری چوارگۆشە 22,150

3.    ژمارەی مینی دژەکەسی لەناوبراو                                1,614

4.     ژمارەی مینی دژە تانکی لەناوبراو                                  2

5.    ژمارەی پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناوبراو             23,163  گولەی تۆپ و هاوەن، رۆکێت، نارنجۆک، هیتر

6.    ژمارەی بۆمبی چێنراوی (عبوات ناسفە) لەناوبراو           1

7.    ژمارەی کێڵگە مین  و ناوچەی مەترسیداری پاککراوە و گەڕاوە بۆ خاوەنەکانیان              11

8.    تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی (EOD) (١٨٣) ئەرکی پووچەڵەکردنەوە و لەناوبردنی مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگیان ئەنجامداوە لە سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەم شێوەیەی خوارەوە:

·       (٦٥) ئەرک لە کێڵگە مینەکان و (١١٨) ئەرک لە دەرەوەی کێڵگە مینەکان کە ژمارەیەکی زۆر مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزراونەتەوە و لەناوبراون، ئەو ئەرکانەی لەدەرەوەی کێڵگەمینەکان ئەنجامدراون لەسەر داواکاری لایەنی جیاواز بووە بەم شێوەیەی خوارەوە:

-        (١٤) ئەرک لەسەر داواکاری بەرێوەبەرایەتی و بنکەکانی ئاسایش.

-        (٧٠) ئەرک لەسەر داواکاری هاوڵاتیان.

-        (٣٠) ئەرک لەسەر داواکاری کارگەکانی ئاسن لە سنوری پارێزگای هەولێر

-        (٢) لەسەر داواکاری رێکخراوی MAG

-        (٢) ئەرک لەسنوری ماستەرپلانی گەشتیاری سۆران لەسەر داواکاری کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی پرۆژەکە.

 

9.    لەبارەی راهێنان ئەمانەی خوارەوە ئەنجام دراون:

-         هەر کاتێک بە پێویست زانرابێت، سەنتەری راهێنان هەڵساوە بە ئەنجامدانی راهێنانی پێداچوونەوە بۆ کارمەندانی بواری مینلابردن بەمەبەستی  بەهێزکردنی کارامەیی و ئاشناکردنی کارمەندان بە گۆڕانکاریەکان و رێسا و رێکارەکان و تەکنەلۆژیا و دڵنیابوون لەوەی کە کارمەندان بە لێهاتوویی دەمێننەوە.

-        هەروەها چەندین کارمەند بەشداریان کردووە لە خولەکانی راهێنان و وۆرکشۆپەکان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات بە مەبەستی باشترکردنی ئەدای کارکردن لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی لێهاتوویی و زانیاری و توانا تەکنیکیەکان.

-        دوو خولی راهێنانی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی ئاستی ٣+ لەسەنتەری راهێنانی بەرێوەبەرایەتیەکەمان بۆ پسپۆڕانی تەقینەوەی دەزگای مین ئەنجامدرا  کە سودی زۆری هەبوو لەبواری کاری ناسینەوەی کەرەستەی تەقەمەنی و لەناوبردنی بەکۆمەڵ و ئەوە یەکەم جارە ئەم جۆرە خولە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت

 

ئاماری قوربانیانی مین

 (10) دە کەس ئەمساڵ بوونەتە قوربانی و (6) گیانیان لەدەست داوەو (4) کەسیش بریندار و کەم ئەندام بوون.

 

کاروچاڵاکیەکانی بەشی هۆشیاركردنەوە و پاڵپشتی قوربانیانی مین

سەردانەکان و سوودمەندەکان

زنجیرە
چالاکی
ژمارە
1
ژماره‌ی سوودمه‌ند (منداڵ، گەنج ، پیاو ئافرەت)
6006
2
ژماره‌ی سوودمه‌ند (منداڵ، گەنج ، پیاو ئافرەت)لە لایەن چاودێرانی سەلامەت هۆشیار كراینەوە
2462
3
ژماره‌ی سوودمه‌ند لە رێگای سۆشیال میدیا
120000
 
کۆی گشتی
128468
 

کەل و پەلی هۆشیارکردنەوە

زنجیرە
چالاکی
ژمارە
1
ژماره‌ی دابەشكراوەكان( لێفلێت، پۆستەر ، دەفتەری قوتابخانە،زارومار، هتد)
4096
2
ژماره‌ی دابەشكراوەكان( لێفلێت، پۆستەر ، دەفتەری قوتابخانە،زارومار، هتد) لە لایەن چاودێری سەلامەت دابەشكراوە
1308
3
ژمارەی تابلۆی هۆشیاری دانراو لە شوێنەگشتیەکان  ساڵی 2025
12
 
کۆی گشتی
5416
چاڵاکیەکانی بەشی پلان دانان

نوێکردنەوەی زانیاری کێڵگەمینەکان و ئامادەکردنی پلانی کارکردن و دەستنیشانکردنی کێڵگەمین و ناوچەی مەترسیدار، بەبەردەوامی.

چاڵاکیەکانی بەشی دڵنیایی جۆری و کۆنتڕۆڵی جۆری

بەدواداچوون بۆ کاری مینلابەری بەگشتی لە رووی چۆنیەتی کار و دەستەبەرکردنی سەلامەتی کارمەندان، بەبەردەوامی.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر  کاروچاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لەماوەی  1٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر  کاروچاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لەماوەی  1٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر  کاروچاڵاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/هەولێر لەماوەی  1٢ مانگی ساڵی ٢٠٢٥
Top