جیاوازی سووریای نوێ و عێراقی نوێ
قوناغی ڕاگوزەر یاخود گۆڕانی دەسهەڵات و ڕژێم، واتە دروست بوونی فەراغێک کە تێیدا مەجال بۆ گفتوگۆ و پێکهاتنی نەتەوە و پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکانی ناو وڵاتەکە هەبێت تا لەسەر دروستکردنی وڵاتێکی نوێ ڕێکبکەون، ئەگەر وڵاتێکی تەواو سەقامگیریش دروست نەبێت هەر هیچ نەبێت وڵاتێک دروست بکرێت ڕێ لە خوێن ڕشتن بگیرێت
دۆخی سووریا لە خراپترین ئاستدایە پێچەوانەی زۆڕبەی پێشبینییەکان، ڕۆخانی ئەسەد نەبووە هۆی باشترکردنی ژیانی خەڵک و ئارامی وڵات و پێکەوەژیانی گەل و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا بەڵکو بۆوە سەرەتای سەردەمێکی زۆڕ خراپتر و خوێناوی تر لەو وڵاتە
کەسانێک لەسووریا دەسهەڵاتدارن کە نەک لەڕوویی هزرییەوە ئامادەن بۆ سەرکردایەتی و نە لە ڕوویی کەسایەتییەوە ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و بڕیاردان، لەجیاتی ئەوە کەسانێک دەسهەڵاتدارن کە تەنیا هزری کوشتن و تاڵانکردنیان لە سەردایە و عەمیلی خەلکێکی تری دەرەوەی سووریان، وەکو ئەو سەگانە تەعامول دەکەن کە خاوانەکانیان ئێسقان فڕێدەدەن و ئەوانیش ڕادەکەن بۆ گرتنی ئێسقانەکە
ڕاستە زۆڕبەی وڵاتەکانی ناوچەکە لەژێر هەژموون و کاریگەری هەندێک وڵاتی تردان بەڵام هیچیان وەکو سووریای ئێستا نین، سووریا هەر بەتەواوی لەلایەن تورکیاوە بەڕێوەدەبرێت و کۆنتڕۆل کراوە
ئەزموونی عێراق لەچاو ئەزموونی سووریا، وەکو سویسڕا و سودانە، ڕاستە دۆخی ناوخۆی عێراق خراپە و دونیایەک کێشە و قەیران ڕووبەڕووی عێراقی نوێ بوەتەوە بەڵام جیاوازییەکەیان ئەوەیە عێراق لە گۆڕینی دەسهەڵات و ڕژێم دا لە خاڵێکدا سەرکەوتووبوو کە هەموو پێکهاتە و نەتەوەکان ئەگەر بەشێکی بچۆکیش بێت مافی خۆیان وەرگرت
نەتەوە و پێکهاتەکانی عێراق زۆڕ ژیرانەتر مامەڵەیان لەگەڵ قوناغی گۆڕانکاری دەسهەڵات کرد، بەدابەشکردنی سنووری جوگرافیا و بەشداریکردنی کارای هەموولایەک لە نووسین و داڕشتنی دەستووری نوێ، تا ڕادەیەک کێشەی نەتەوەکان چارەسەرکرا کە بتوانن سەرەڕای کێشە و گرفتەکانیش لە وڵاتێکدا بژین بەڵام هەر یەکەیان خاوەن سنوور و حکومڕانی خۆی بێت
ڕاستە عێراقی نوێش ئەزمونێکی سەرکەوتوونەبوو بەڵام لەو شتەدا سەرکەوتووبوو کە هەموو گەل و پێکهاتەکان بەشداربوون لە دووبارە بنیادنانی وڵات و داڕشتنی دەستوور و یاسا

زانا عبدالباقی ستونی