کۆشکی سپی: ئەمریکا بیر لە هەموو بژاردەکان دەکاتەوە، لەوانەش بەکارهێنانی سەربازی، بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند

کۆشکی سپی: ئەمریکا بیر لە هەموو بژاردەکان دەکاتەوە، لەوانەش بەکارهێنانی سەربازی، بۆ دەستبەسەرداگرتنی گرینلاند

 

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بیر لە بژاردەی جۆراوجۆر دەکاتەوە، لەوانە بەکارهێنانی سوپای ئەمریکا، بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاند.

لە وەڵامێکی نووسراودا بۆ پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سەبارەت بە ڕێبازی ئیدارەی ترەمپ بۆ گرینلاند، کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: سەرۆک ترەمپ بە ڕوونی ئەوەی خستۆتەڕوو کە خاوەندارێتی گرینلاند لە پێشینەی کارەکانی ئاسایشی نیشتمانییە بۆ ئەمریکا و گرینگە بۆ ڕێگریکردن لە نەیارەکانمان لە ناوچەی جەمسەری باکوور بەکارهێنانی سوپای ئەمریکا هەمیشە بژاردەیەکە لەبەردەستی فەرماندەی گشتیدا”.

ئەم وەڵامەی لیڤیت دوای نوێترین لێدوانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەبارەت بە خواستی خۆی بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئەو دوورگەیە بۆ مەبەستی ستراتیژی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top