چارەسەركردنی كونیلەكانی دەموچاو بە ڕێگەی سرووشتی
كونیلەكانی دەموچاو یەكێكن لەو پرسە جوانكارییە باوانەی كە كاریگەرییان لەسەر ڕوخسار هەیە، كە ڕەنگە ببێتە هۆی نیگەرانی لە دەركەوتنی كونیلەكانی پێست بە هۆكاری جیاوازەوە.
لێرەدا چەند ڕێگەیەكی سرووشتی كاریگەر دەخەینەڕوو بۆ چارەسەركردنی كونیلە گەورەكانی ڕوخسار
لیمۆ: لیمۆ لەگەڵ كەمێك ئاودا تێكەڵ بكە و بە بەكارهێنانی پارچەیەك لۆكە دەموچاوتی پی بسڕەوە، ئەمەش وەكو خاوێنكەرەوەیەكی سرووشتی كاردەكات و چەوریی زیادە كەم دەكاتەوە، بەڵام ئەگەر پێستت هەستیارە، دوور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانی.
ماست: ماست وەك ماسكێك لەسەر ڕووخسارت بەكار بهێنە بۆ ماوەی ٢٠ خولەك، پاشان بیشۆ، ماست ترشی لاكتیكی تێدایە، كە یارمەتیدەرە لە داماڵینی توێژاڵی مردووی پێست و پاككردنەوەی كونیلەكانی.
شۆفان: شۆفان لەگەڵ ئاو تێكەڵ بكە بۆ ئەوەی هەویرێك دروست بكەیت، بیدە لە دەموچاوت و بۆ ماوەی ١٥ خولەك بەجێی بهێڵە، پاشان بیشۆ، ئەمەش یارمەتیدەرە لە نوێكردنەوەی پێست و دەركردنی چەوریی زیادە.
