هەرێمی کوردستان و کاریگەری باران و لافاو و بەفر لەسەر بەنداوەکان
کاریگەری شەپۆلی باران و لافاو و بەفر ، کە لە سەرەتایی کانوونی یەکەمەوە دەستی پێکرد، لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا بارانبارین لە زۆربەی دەڤەرەکان دوو تا سێ بەرامبەر زیاتری ساڵی پار باریووە، بەفریش ناوچەیەکی فراوانی گرتەوە،ئەمەش بەڕێژەیەکی باش داهاتی ئاوی لە سەرچاوەکانەوە زیادکردو کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان ئاستێکی باشیان تۆمارکرد و لەو ماوەیە لە هەردوو بەنداوی دوکان و دەربەندیخان ، زیاتر لە نیو ملیار م٣ ئاو کۆگاکراوە . دەربەندیخان ٥م و دوکان ٤م ئاستی ئاو زیادیکردوە و بەنداوی دهۆک یەک ملیۆن م٣ ی کۆگاکردوە و ٤١ سم زیادیکردووە و گۆمەسپان داهاتی یەک ملیۆن م٣ بووە و ١م ئاستی ئاو زیادیکردووە، بەنداوە بچوک و مامناوەندەکانیش لە سنوری گەرمیان و سلێمانی و هەولێر و دهۆک کە توانیان بە سەلامەتی شەپۆلی لافاوەکە تێپەڕێنن، زۆربەیان پڕبوون ئەوانی تریش زیادیانکردوە و ئاویان لێ خەزن کراوە ..
کاریگەری شەپۆلەکە بە توانەوەی بەشێک لە بەفری ناوچە نزماییەکان ڕۆژانی داهاتوش بۆ زیادکردنی ئاوی بەنداوە گەورەکان بەردەوامە..
هەرێمی کوردستان بە کەشێکی تەڕەوە ساڵێکی نوێی دەستپێکرد..
