بەهێزكردنی نینۆكەكان بەگیراوەی سرووشتی
دەتوانیت لە ڕێگەی بەكارهێنانی هەندێك گیراوەی سرووشتییەوە تەندروستی و جوانیی نینۆكەكانت بگەڕێنیتەوە، كە دەوڵەمەندن بە زەیتە سرووشتییە خۆراكییەكان، بەتایبەت زەیتی زەیتوون، كە كایگەرییەكی باشی هەیە لە پارێزگاریكرنی تەندروستیی نینۆكەكاندا.
بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێكی تەواو، دەكرێت ئاوی لیمۆ وەك پێكهاتەیەكی هاندەر بۆ كاڵكردنەوەی ڕەنگی نینۆكەكان و پاككردنەوەیان لە ژەهرەكان زیاد بكرێت، بەتایبەت كاتێك لەگەڵ زەیتی بادەم یان زەیتی گوێزی هیندی بەكار دەهێنرێت.
ئەم پێكهاتە سادانە كاتێك دەبنە ڕۆتینێكی بەردەوام، دەتوانن شێوە و ڕەنگی نینۆكەكانت لە ماتەوە بگۆڕن بۆ بریقەدار، و لە ناسك و شكاوەوە بۆ بەهێز و جێگیر.
زەیتی زەیتوونی شلەتێن لەگەڵ ئاوی لیمۆ:
ئەم گیراوەیە شێداریی چینی كیراتین زیاد دەكات و نینۆكەكان لە ڕەگەوە بەهێز دەكات.
• كەوچكێكی گەورە زەیتی زەیتوون لەگەڵ نیو كەوچكی بچووك ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكە، تێكەڵەكە كەمێك گەرم بكە تا شلەتێن دەبێت، ڕۆژانە پێش خەوتن مەساجی نینۆكەكانتی پێ بكە و دەستكێشی لۆكە لەدەست بكە.
