هونەرمەند (محەمەد فەتاح) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەند (محەمەد فەتاح) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

ئەمڕۆ دووشممە ڕێكەوتی 15/12/2025 لە گەلەری میدیا لە هەولێر,بە ئامادەبوونی بەڕێزان (حەمەی حەمەسەعید) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان،(ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر،(فەرهەنگ غەفوور)بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەند و هونەردۆستان،پیشانگەی تایبەتی شێوەكاری بۆ هونەرمەند (محەمەد فەتاح) كرایەوە كە ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ كراوە دەبێت.

هونەرمەند (محەمەد فەتاح) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەند محەمەد فەتاح لە پێشانگەكەیدا 24 تابلۆی شێوەكاریی خۆی نمایش كرد كە زۆربەی كارەكان بە ڕەنگی ئەكریلیك بەرهەم هاتوون, پەیامی نێو ئەم پێشانگەیە باس لە گەشتی مرۆڤ دەكات,لە قۆناغی لەدایكبوونی تاوەكو گەورەبوون و ڕوبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەندین كێشە و كارەسات و گیروگرفتی چاوەڕوان نەكراو,هەروەكو هونەرمەندی بەشداربوو خۆی ئاماژەی پێدا (ئەم پێشانگەیە گەشتێكی مرۆڤە بەناو دونیای ژینگە و جینۆساید و چەندین چیرۆكی تر).

هونەرمەند (محەمەد فەتاح) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

پێشانگەكە گوڵبژێرێكە لە بەرهەمە ناوازەكانی ئەم هونەرمەندەو لە نوێترین كارە هونەرییەكانی پێكدێت,پێشانگەكە لە گەلەری میدیا دوو كاتی جیای بۆ دیاری كراوە,كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 5ی ئێوارە بەڕووی هونەردۆستان و سەردانكەرانیدا كراوە دەبێت.

هونەرمەند (محەمەد فەتاح) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە

هونەرمەند محەمەد فەتاح، لە ساڵی 1965 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە,لە بەشی شێوەکاریی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بڕوانامەی دبلۆمی بە پلەی باڵا بەدەستهێناوە,وە بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی بەدەستهێناوە,ئەم هونەرمەندە خاوەنی 21 پێشانگەی تایبەتە لە کوردستان و لەسەر ئاستی سەرجەم شارەکانی کوردستان تابلۆکانی نمایشکردووە,هەروەها لەسەر ئاستی جیهان پێشانگەی شێوەكاریی هەبووە, لە وڵاتی فەرەنسا,ئەڵمانیا,ئیتاڵیا,سوید,بەریتانیا,دانیمارك, نەرویج,فینلەندا و چەندین وڵاتی دیكە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند (محەمەد فەتاح) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
هونەرمەند (محەمەد فەتاح) پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاری كردەوە
Top