بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە؛ ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە؛ ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی گوا لە هیندستان ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی هیندستان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی گوا ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها لە ڕووداوەکەدا شەش کەس بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەپێی هەواڵە بڵاوكراوەكان 4 كەس لە قوربانییەکان گەشتیار بوون و 14 کەسیش کارمەندی هۆتێل بوون.

هەروەها تیمەكانی فریاگوزاری و ئاگر كوژێنەوە دەست بەجی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ڕایانگەیاندووە، ئەگەری هەیە تەقینەوەی بزوێنەری غاز لە نزیک چێشتخانەکە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بووبێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top