چەند ماناومەغزاێکی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ باکوری کوردستان،
سەردانەکەی سەرۆک مەسعود بارزانی
بۆباکووری کوردستان سەردانێکی جیاواز بوو، لەوە گەورەتر بوو کەتەنها سەردانێکی فەرمی وتایبەتی بیت ، بەلکۆ بووە ميژووی نەتەوەیەک، یادەوەری خەباتی سەدەیەک پڕ لە تێکۆشان و کۆڵنەدانی گەلی کوردستانی بەبیر کوردان ھێنایەوە ، بۆیە زۆر ماناومەغزای گرنگی لەخۆدەگرت کەدەکرێت لەم چەند خالەیەدا پوختی بکەینەوە...
یەکەم :ئەم سەردان و بەشداری جەنابیان لە سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری دا،جگە لە گرینگیدانی بە شاعیر و عاریفێکی گەورەی کوردی وەک مەلای جزیری، پەیامێکی سیاسی و نەتەوەیی گرینگیش لە خۆ دەگرێت، نیشاندەری ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی سیمبولی کوردەلە ھەمووپارچەکانی کوردستان ...
دووەم : جارێکی ترپەرۆشی و پشتیوانی سەرۆک بارزانی دەرخست بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا بە ڕێگهی سیاسی ودیالۆک، کە لە وتارەکەشیدا ئاماژەی بەم خالەیەداو دەستخۆشی لە هەردوو لایەنی تورکی و کوردی کرد، پێشتریش لە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام دابووە بۆ چارەسەرکردنی ئاشتیانەی دۆزی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان،کە لە هیچ هەوڵ و دەستپێشخەری و هاوکارییەک لەم بارەیەوە درێخی نەکردووە....
سێیەم:بەژداریکردن و ئەو پێشوازیە گەرمەی کوردانی باکوور کە شەقامەکانیان پڕکردبوون ولەگەل ووتنەوەی ئەو درووشمە پرلەھەستی کوردانە ، ڕەنگدانەوەی ئەوراستیەیە؛ لەھەر شوێنێک سەرۆک بارزانی ئامادە دەبێت کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری لەوێ ھەیە، و لە دڵی هەر تاکێکی کوردبەھێزتر دەبێت .
چوارەم :ئامادەیی جەنابیان لەو دیو سنورە دەستکردەکاندا ، پەیامێکەبۆ جیھان کە کورد یەکە و نابێ بە چوار وە بۆھەمیشە سەرۆک بارزانی رەمزی کوردەلە پارچەکانی کوردستان ...
پێنجەم:ئەم بەشدارییە پاڵپشتی وبایەخی سەرۆک بارزانی دەردەخات لە پاراستن و بەرەوپێشبردنی کولتووری کوردی لە بازنەی ئەکادیمی و فیکریدا ، لەھەمانکاتدا ئاماژەش بوو، هەر نەتەوەیەک ڕێز لە مێژوو فەرھەنگ وبیرمەندو رۆشنبیرانی بگرێت، نەتەوەیەکی ڕەسەنە و ڕەگ و ڕیشەی خۆی دەپارێزێت و بە متمانەوە بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەنگاو دەنێت...

وەیسی سەعید وەیسی