ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆنگ کۆنگ بۆ ١٤٦ کەس بەرزبووەوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەی تای پۆ لە هۆنگ کۆنگ گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٤٦ کەس.
بەشی پۆلیسی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانییانی ئاگرکەوتنەوە لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون کە لە هەشت شوقە پێکهاتووە لە ناوچەی تای پۆ لە هەرێمی ئیداری تایبەتی هۆنگ کۆنگ بۆ 146 کەس بەرزبووەتەوە.
بەم پێیە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو ١٠٠ کەسە بێسەروشوێنە بەردەوامە.
کارن تسێنگ، پشکنەری باڵای پۆلیس ڕایگەیاند، ناسنامەی 92 کەس لە قوربانییەکان دەستنیشانکراوە و 54 تەرمیش هێشتا ناسنامەیان دیار نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.
مایکل وانگ، جێگری وەزیری دارایی هەروەها ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەو کۆمپلێکسەدا نزیکەی هەزار و 500 کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون، کە نزیکەی دوو هەزار ماڵی تێدایە.
گوڵان: سەردار خەلیل
