کاریگەری کادری سەپێندراو

کاریگەری کادری سەپێندراو

 

سەرکردایەتیی کردنی خراپ لەهەر ئۆرگانێک بێ دەبێتە هۆی نەمانی پاڵنەرو دوورکەوتنەوەی چین و توێژەکان لەزۆربەی بریارو ڕینمایی و ڕاسپاردەکان ،بەتایبەت لە ناو چینی تازەپێگەیشتوان و گەنجان.

کادری بێ ئەزمونی سەپێندراو هێزی خۆی خراپ هەژمون دەکات ،بەم جۆرە کەلتورێکی ترس و بێ متمانەیی و نەرێنی دروست دەکات، کە دەبێتە هۆی فشار و دڵەڕاوکێ و ماندووبوونی خەڵک ،ئەمەش لێکەوتەی دەبێ لەکاتی هەر ئەگەرێک خەلک متمانەی نامێنی ئینتیقام دەکات.
چۆن دەرفەت دەرەخسێ بۆ هێنانەپێشی ئەم جۆرە کادرانە؟؟

خەلکانێکی لەرزۆکی هزرچەقیو لەپێناو مانەوەی خۆیان بە نەریتی خەتو باڵو پارەو پێگە کۆمەلایەتیەکان هەلومەرجیان بۆ دەرەخسێنن تا دەنگی کەسانی ترو شوێنی کەسانی لە خۆیان شیاوتر بدزن ! هەست بە هاوخەمی ناکەن، بیرلەهیچ پڕەنسیپ و بەهایەک ناکەنەوە تەنیا بیر لە ئامانج و ڕێنماییە خۆدیەکان و خەتو بالەکانیان نەبی!!!.

ئەم جۆرە ئەقلیەتە هاتنەپێشیان لەدوونیای ئیستا زۆر خەتەرناکە چونکە
ڕێگە لە داهێنان و گەشەکردن و بەرەو پێشچون دەگرێ ،کۆمەلگا دەخنكێنێت و ڕێگری لەگەشەو بەرەو پێشچوون دەکات لە خۆگونجاندن لە ئاڵنگاریی و نوێکاری.

ئەمانە لەکاتی کارکردن
بەبێ پەیوەندی ڕوون و بیرکردنەوەی ستراتیژی، بڕیارگەلێکی خراپ دەدەن ئەمەش کاریگەری نەشیاو لەسەر ئامانجەکانی حزب و لایەنگرەکانی دروست دەکات،
زیان بە ناوبانگ دەگەیەنێت سەختی دروست دەکات بۆ راکێشان و هێشتنەوەی دڵسۆزان و ئەندامان و لایەنگرانی سنوری دەسەلاتەکەی.
ئەم جۆرە بەرپرسە پێی دەگوترێ مێشک داخراو ،چونکە ڕاوێژ ناکا خەلکی بودەلەو زەعیف لەدەوروبەری خۆیی کۆدەکاتەوە، خۆدەولەمەندکردن دەبێتەکاری سەرەکی، چاودێری دەوروبەری دەکات تابتوانی لەرێگای پێگەکەی کۆنترۆلی کاری خەڵک و وەبەرهێنانی سەرمایەداران و خنكاندنی داهێنانەکانیان بکات.
ئەم جۆرە بەرپرسانە لەئیستاو داهاتو هزریان تەنیا دروست کردنی کوتلەو گروپ و بێزار کردنی خەلکی زیرەکترلەخۆیان پەراوێز خستنەوەیانە.
ترسیان لە نوێیکاریە ودژی دەوەستنەوە.

لەم قۆناغە تازەیە حزبی سەرکەوتوو دەبێ خۆی بارگاوی بکات و ئەم ئەقلیەتە دامالینی ،خێرابکات ،هەلومەرجی نوێ برەخسێنی بۆئەو کادرانەی توانای
سەرکردایەتی کردنیان هەیەوکاراو خاوەن شەهامەتن دەبێ لەم ڕێگایە ڕەزو باخو زەویەکان پاک بکرێنەوە شتل و متربی بەرهەمداری تێدابکرێ ئەم جۆرە هەنگاوە ئەقلیەت و هزرو بیری پێشکەوتو بەرهەم دێنێ دەبێتە دەروازەی گۆرین و هێنانە کایەی هەوڵدان و شارەزایی و پەیوەندی بەهێز.
بەرهەمی کادری سەرکردە ژینگەیەکی ئەرێنی و ئەمنی باش بونیاد دەنێت پەرەی پێدەدات، ڕوئیاو ئایدیای جیاوازیان هەیە بۆ بەرەرەو پێش چونی کۆمەلگا،خەلکی کارامە لەدەوری خۆیان کۆدەکەنەوە پەرە بەتوانستیان دەدەن، هەمو قوربانیەک بەخۆیان دەدەن .لەپێناو پێشەنگی حزبەکەیان دەبنە ڕەنگو دەنگێکی زولال.

 

Top