نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ بەڕێز دکتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری، كۆبووه‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/24 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ بەڕێز دکتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ویفاقی نیشتمانیی عێراقی و شاندێکی یاوەری، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقيان تاوتوێ كرد. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌نگاوه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى فيدراڵ له عێراق، بيروڕايان گۆڕييهوه.
