هونەرمەند(دلێر محەمەد شەریف) دەیەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاریی كردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێكەوتی 17/11/2025 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,هونەرمەندی شێوەكار(دلێر محەمەد شەریف) دەیەمین پێشانگەی تایبەتی شێوەكاریی كردەوە كە ئەم پێشانگەیە بۆماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگەكە لەژێر ناونیشانی (تارمایی) كرایەوە و هەریەك لە (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەی كردنەوەی پێشانگەكە بوون,لە پێشانگەی تارماییدا هونەرمەندی شێوەكار ژمارەیەك لە تابلۆ و كارە هونەرییەكانی خۆی نمایش كرد كە سەرجەم كارەكان گوزارشتیان لە پێگەی ژنی كورد و كەلتوور و مێژووی گەلی كورد دەكرد.
پێشانگەی (تارمایی) لە دوو كاتی جیادا بە ڕووی هونەردۆستان و سەردانكەراندا كراوە دەبێت,كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 12ی نیوەڕۆ,هەروەها كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
