ڕۆژانی خەبات.. چاپكرایەوە

ڕۆژانی خەبات.. چاپكرایەوە

 


پێشەكیی چاپی دووەم..

چاپی یەكەمی (ڕۆژانی خەبات) بە تیراژی 1000 دانە، لە مانگی 12-2023 گەیشتە بەردەستی خوێنەرانی هێژا، وەك چاوەڕێمان دەكرد پێشوازییەكی یەگجار گەرمی لێ كرا، تەنانەت بەشێكی زۆر لە هەڤاڵ و هاوڕێ و دۆستانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات نەیانتوانی بەدەستی بێنن، بۆیە چاپی دووەممان بە پێویستزانی، هاوكات هەندێك كەموكوڕی سادەیش لە چاپی یەكەم هەبوون، لەم چاپەی ئێستادا چارەسەر كراون و وردەكاریی هەندێك ڕێكەوت و ڕووداو، كە پێویست بووە هەبن و پێشتر نەبوون، زیاد كراون.

(ڕۆژانی خەبات) گێڕانەوەی ڕووداو و بیرەوەریی 38 ساڵ خەبات و تێكۆشانە لە پێناو كوردستاندا، بیرەوەریی ترش و شیرین، بیرەوەریی هاوهەڵوێستیی زۆرینەی هەڤاڵان و كەمتەرخەمیی بەشێكییانە، بیرەوەریی ئەو ڕۆژانەیە كە زۆر بە زەحمەت تێپەڕین و زۆریش بە جدییەت و خۆڕاگرییەوە بەڕێمانكرد، بەڵام بیرەوەرییەكان هەر ئەم 38 ساڵە نین، ڕووداوەكان زۆرترن و زەحمەتییەكانیش زێدەترن، بۆیەش لێرەوە بە خوێنەری ئازیز و هێژا دەڵێم: خوایاربێت (ڕۆژانی خەبات - كتێبی دووەم) كە ئێستا ئیشی لەسەر دەكەم، دەبێتە تەواوكەری ئەم كتێبە و بەشێكیش دەبێ لە تۆماری مێژوو، لەوێدا ئەوەی پێوسیتە بگوترێت، دەگوترێت، ئەوەی پێویست بێت بچێتە سەر لاپەڕەی كتێب و بۆ مێژوو بمێنێتەوە، دەینووسم.


2025

Top