عائیشە بازێ: پارتی لە هەموو سەردەمێكدا ئەرك و بەرپرسیارێتی ئافرەتانی بەرز نرخاندووە و بە شكۆوە لە ڕۆڵی ئافرەتی ڕوانیوە

عائیشە بازێ: پارتی لە هەموو سەردەمێكدا ئەرك و بەرپرسیارێتی ئافرەتانی بەرز نرخاندووە و بە شكۆوە لە ڕۆڵی ئافرەتی ڕوانیوە


بێ گومان بەشداری لە دەنگدان دەكەین و بە ئەمانەتەوە دەچینە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگمان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانە.
چونكە سەرۆكی ئەم حزبە سەرۆك مەسعود بارزانی كەسێكە هەرگیز دەستبەرداری مافی گەلەكەی نابێت.
پارتی لە هەموو سەردەمێكدا بە تایبەتی لە سەردەمی شاخ و ئاوارەیدا ئەرك و بەرپرسیارێتی ئافرەتانی بەرزنرخاندووە و بە شكۆوە لە ڕۆڵی ئێمەی ئافرەتی ڕوانیوە، تەنانەت لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا ئافرەتی پەراوێز نەخست، ئافرەتانیش لە غیابی هاوسەر و باوك و برا ئەركی بەڕێوەبردنی ماڵ و پەروەردەكردنی منداڵەكانیان لە ئەستۆ گرت.
ئەو ڕۆژە سەختانە بوون كە ئەمڕۆیان دروست كرد، لە سایە و سێبەری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمن و ئاساییش بەرقەرارە.

Top