بەهۆی بەفربارین لە بەرزاییەکانی ئالبەکانی ئیتاڵیا؛ 5 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بەفربارین لە بەرزاییەکانی ئالبەکانی ئیتاڵیا؛ 5 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

دوای ئەوەی بەفرێکی زۆر لە بەرزاییەکانی ئالب لە باکووری ئیتاڵیا باری پێنج کەس لە ناو بەفرەكە گیریان خوارد و گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی (ANSA) بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ بەفربارین ناوچەی ئۆرتلەر لە چیای ئالب کە دەکەوێتە ناوچەی ئاڵتۆ ئادیگێ لە باکووری وڵاتی گرتووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە کاتی بەفربارینەکەدا کۆمەڵێک لە خلیسکێنەرەکانی ئەڵمانی لەسەر شاخەکە بوون و سێ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، لە کاتی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاریدا، تەرمی دوو کەسی دیکە دۆزرایەوە، بەمەش ژمارەی قوربانییەکان گەیشتە پێنج کەس.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top