مەسرور بارزانی ڕەمزی ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی ڕەمزی ژێرخانی ئابووری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان

(*)

ڕەمزی ژێرخانی ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان ئیستا و ئایندەدا، لەژێر سەرکردایەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورە و ستراتیجی ناوە بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و پێشخستنی کەرتی وزە بەتایبەتی وزەی پاک، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان و داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە، ئاوەدانی و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری سەرۆکی حکومەت بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە دروستکردنی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری، بناغەی پێشکەوتنی هەر وڵاتێکە، لەم چوارچێوەیەدا، حکومەت بە چەندین پڕۆژەی گەورە و ستراتیجی لە شار و شارۆچکە جیاوازەکان دەستی بەکار کردووە، پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و خۆماڵی، کردنەوەی کارگە و کارخانەکان، وەکوو (کۆمپانیای سفر و کێبڵی هەولێر، مێگەل لەسەر رێگای گوێر هەولێر وەگەر خستنەوەی کارگەی ئاوەتەماتە حەریر دروستکردنی کارگەی ماستی خۆمالی چەندین کارخانەیتر، بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستن بە داهاتی نەوت و دروستکردنی ژێرخانێکی ئابووری فرەچەشن، ئەم هەنگاوانە بوونەتە هۆی ڕەخساندنی سەدان هەلی کار بۆ گەنجانی کوردستان، پشتیوانی کەرتی کشتوکاڵ پڕۆژەی گرنگی وەک کڕینی بەرهەمی گەنمی جووتیاران و دروستکردنی سایلۆ و کارگەی تایبەت بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و هاندانی جووتیاران بۆ بەرهەمهێنان، بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان دەستپێکردنی پڕۆژە نیشتمانییەکانی وەکوو "هەژماری من" بۆ چاکسازی لە سیستەمی بانکی و ئاسانکاری بۆ هاووڵاتیان، کە متمانە بە دامەزراوە حکومییەکان زیاد دەکات و پرۆسەی مامەڵە داراییەکان خێراتر دەکات  پڕۆژەی ڕێگاوبان و خزمەتگوزاری، دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ڕێگاوبانە ستراتیجییەکان، پردەکان، و پڕۆژەی خزمەتگوزاری شارەوانی کە دەگاتە ناوچە دوورەدەستەکان، گەشەپێدانی وزە و پاراستنی ژینگە یەکێکی تر لە تەوەرە سەرەکییەکانی کابینەی نۆیەم، کارکردنە بۆ دابینکردنی کارەبای بەردەوام و پەرەپێدانی وزەی پاک، کارەبای 24 کاتژمێری و سوودوەرگرتن لە گازی سروشتی سەرۆکی حکومەت بەردەوام هەوڵەکانی چڕ کردۆتەوە بۆ بەکارهێنانی گازی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و ئامانجی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بە سەرجەم شار و شارۆچکەکانە، بە خۆشحالیەوە لە ٣١مانگی 10 ئەم ساڵ 2025 ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش تیشکی 24 کاژێری خۆی داگیرساند ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو وەعدو بەلێنانەی جەنابی سەرۆک لە هەڵبژاردنی رابردووی پەرلەمانی کوردستان کە بەلێنی بە خەلکی ئیدارەی سۆراندا کە نابێ بگاتە سالی نوێ کارەبای ٢٤ کاژێری دەگاتە هەموو مالێک، بەکارهێنانی وزەی نوێ هەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و پیسبوونی ژینگە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، بە دیدگایەکی درێژخایەن و بە پاڵپشتی کەرتی تایبەت، کار بۆ ئەوە دەکات کە هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێکی ئابووری و سەقامگیر لە ناوچەکەدا، بە جەختکردنەوە لەسەر گروودانی ئابووری و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان. سوپاس بۆ خەمخۆری و دڵسۆزیت بۆ خاک و نشتیمان.

 

(*)

قوتابی ماستەر لە زانکۆی سەلاحەدین کۆلێژی زانستە سیاسییەکان

 

 

 

 

Top