دزیی چەکداری لە مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس
مۆزەخانەی لۆڤەر لە پاریس ڕۆژی یەکشەممە 19ی تشرینی یەکەم بووە ئامانجی دزییەکی چەکداری، لە ڕووداوەکەدا کەس بریندار نەبووە.
لە پەیامێکدا وەزیری ڕۆشنبیری و پەیوەندییەکانی فەرەنسا دزییەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام ڕایگەیاندووە، تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی چۆنیەتی چوونە ژوورەوەی دزەکان و چ کارێکەوە بڵاونەکراوەتەوە. مۆزەخانەکە دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممە مۆزەخانەی لۆڤەر بە "هۆکاری نائاسایی" داخراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات بۆ ناسینەوەی تاوانبارەکە یان تاوانباران.
وەزیری ڕۆشنبیری فەڕەنسا هەروەها ڕایگەیاندووە، کە “کەسێک یان چەند کەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو مۆزەخانەکەوە” و هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوون بۆ ئەم رووداوە دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
