ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی داڕمانی کانێکی زێڕ لە باشووری ڤەنزوێلا
ڕۆژی سێشەممە 14ی تشرینی یەکەم، دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا ڕایانگەیاند: کە داڕمانی کانێکی زێڕ لە باشووری وڵاتەکە بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی زیاتر لە 10 کرێکار.
لەلایەکی دیکەوە بەرپرسانی فریاکەوتنی ڤەنزوێلا ڕایانگەیاندووە، بەهۆی داڕمانی بەشێک لە کانێکی زێڕ لە باشووری شاری ئێل کالاو، لانیکەم ١٤ کرێکار گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ڕووداوەکە دوای بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکە ڕوویداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەوڵەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن و تەرمەکان لە سێ شوێنی جیای کانەکە دۆزراونەتەوە.
هەروەها تا ئێستا هیچ وردەکاریەکی زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە ڕانەگەیەنراوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
