لێدوانەکانی ڕاپۆرتی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەریاچەی ورمێ

لێدوانەکانی ڕاپۆرتی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە دەریاچەی ورمێ

 

 

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی 10، لە کۆنفرانسی کۆمەڵەی بەرگری لە مافی مرۆڤی ئازەربایجان-ئەراک لە جنێڤ، مای ساتۆ، ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئێران، دۆخی مەترسیداری دەریاچەی ورمێی بە نموونەیەکی ڕوونی نادادپەروەریی ژینگەیی لە ئێران وەسف کرد.

لەو کۆنفرانسەدا کە لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئازەربایجان-ئەراک لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو، مای ساتۆ هۆشداریی لە خراپ بەڕێوەبردنی کاربەدەستانی ئێران لە قەیرانی دەریاچەی ورمێ دا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەریاچەکە  کە سەردەمانێک یەکێک بووە لە گەورەترین دەریاچە خوێییەکانی ناوچەکە، لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا لەسەدا ٩٨ی قەبارەی خۆی لەدەستداوە و ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە ئاماژە بەوە دەکەن کە بە تەواوی وشک بووە.

مای ساتۆ گوتیشی: ئەم قەیرانە دەرئەنجامی بەڕێوەبردنێکی ناکارامە و نەبوونی شەفافیەتە لە حوکمڕانی ژینگەدا، نەک تەنها ژینگە، بەڵکو مافە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا ناوخۆییەکانیشی خستۆتە مەترسییەوە، لەوانەش مافی ئاو و پاکوخاوێنی و شێوازی ژیانی نەریتی.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top