گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٨ کرێکار لە پیشەسازی کیمیایی هێکزین لە چین
بەهۆی دزەکردنی گازی ژەهراوی لە کارگەیەکی بەرهەمهێنان لە شاری هێبی لە پارێزگای هێنان لە ناوەڕاستی چین، پێنج کرێکار گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش لە نەخۆشخانە خەوێندراون.
دەوترێت ڕووداوەکە نزیکەی کاتژمێر 7ی بەیانی ڕوویداوە، کاتێک تانکییەکی هەڵگرتنی ترشی سولفوریک لە یەکەکەدا دزە دەکات و دواتر ترشەکە گواستراوەتەوە بۆ سیستەمی ئاوی سەر ڕووی کارگەکە، دواتر بۆ تانکییەکی ئاوەڕۆ، لەوێ کارلێک دەکات و گازی هایدرۆجین سەلفاید بەرهەم دەهێنێت.
شایانی باسە کە ئۆپەراسیۆنەکان ڕاگیراون و سەرجەم کارمەندەکان شوێنی کارگەکەیان بەجێهێشتووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
