هونەرمەند(سلێمان شاكر)كۆچی دواییكرد

هونەرمەند(سلێمان شاكر)كۆچی دواییكرد

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 30/9/2025 هونەرمەندی شێوەكاری دیاری كوردستان (سلێمان شاكر) لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

سلێمان شاكر یەكێكە لە هونەرمەندە بەئەزموونەكانی كورد و ساڵانێكی زۆر لە بواری شێوەكاری كاری كردووە,ئەم هونەرمەندە لە ساڵی 1935 لە شارۆچكەی "گوێڕ"ی سەر بە قەزای مەخموور لەدایكبووە,هەر لە شارۆچكەی گوێر دەچێتە بەرخوێندن بەڵام دوای ماوەیەكی كەم بۆ درێژەدان بە خوێندنەكەی ڕوودەكاتە شاری هەولێر,ساڵی 1952 دەچێتە كۆلێژی هونەرە جوانەكانی بەغدا بەشی شێوەكاری,وە ساڵی 1957 دوای تەواوكردنی خوێندنەكەی و بەدەستدەهێنانی بڕوانامە, ڕوودەكاتە شاری شەقڵاوەو لەوێدا دەبێت بە مامۆستا.

هونەرمەند(سلێمان شاكر)كۆچی دواییكرد

هونەرمەند سلێمان شاكر وەكو مامۆستا پاڵپشت و هاوكاری قوتابییەكانی بوو و توانی 35 ساڵ لە تەمەنی خۆی تەرخان بكات بۆ وانە ووتنەوە لە قوتابخانەكان و پەیمانگەی هونەرە جوانەكان,كە بەمەش چەندین قوتابی بە ڕەنگەكانی هونەری شێوەكاری ئاشنا كرد و لەسەر دەستی بوونە هونەرمەند.

هونەرمەند(سلێمان شاكر)كۆچی دواییكرد

ئەم هونەرمەندە خاوەنی چەندین تابلۆی ناوەزەیە و بۆ برەودان بە بەهرەكەی سەردانی چەندین وڵاتی كردەوە,دیارترین تابلۆی سلێمان شاكر پێكدێت لە تابلۆی (بارزانی نەمر) كە لە ناو پەرلەمانی كوردستان دانراوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

هونەرمەند(سلێمان شاكر)كۆچی دواییكرد
هونەرمەند(سلێمان شاكر)كۆچی دواییكرد
هونەرمەند(سلێمان شاكر)كۆچی دواییكرد
Top