تێکهەڵچوون و ناڕەزایەتی شەقامەکان لە ئیکوادۆر
بڕیاری حکومەتی ئیکوادۆر بۆ نەهێشتنی یارمەتییەکانی سووتەمەنی و گرانکردنی نرخی بەنزین بە بڕی یەک دۆلار بۆ هەر گاڵۆنێک، شەپۆلێکی ناڕەزایەتی شەقامەکانی کیتۆ و چەند پارێزگایەکی دیکەی لێکەوتەوە.
شایەتحاڵەکان دەڵێن خۆپیشاندەران بەرەو کۆشکی نیشتمانی هەنگاویان ناوە و وەڵامیان داوەتەوە بە فڕێدانی بەرد بەسەر هێزە ئەمنییەکان پێش ئەوەی پۆلیس بە گازی فرمێسکڕێژ و نارنجۆکی بێهۆشکەر دەستوەردان بکات.
حکومەتی ئیکوادۆر بەهۆی گیرانی ڕێگاوبانەکان و پچڕانی نەزمی گشتی، باری نائاسایی لە چەند پارێزگایەک ڕاگەیاند. لەبەرامبەردا سەندیکاکانی کرێکاران و کۆنفیدڕاڵییە ڕەسەنەکان هۆشدارییان داوە کە ئەو سیاسەتانە ناڕەزایەتییەکان توندتر دەکەن.
بەڵام بەرپرسانی حکومەت بەرنامەی قەرەبووکردنەوەی پارە بۆ شۆفێران و پلانی پشتیوانی کۆمەڵایەتی و دابەشکردنی تراکتۆرەکان وەک چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان لەسەر دانیشتووان ڕادەگەیەنن.
گوڵان: سەردار خەلیل
