یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پەسەندکرا

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لەلایەن ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی پەسەندکرا

 

 

 

سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئەیلول بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ئەو یاداشتنامەیەی کە لەنێوان عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوە و ڕافائیل گرۆسی سکرتێری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە قاهیرە واژۆ کراوە لە چوارچێوەی ڕەزامەندییەکانی لێژنەی ئەتۆمیی ئەنجوومەنەکە بوو.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەقی ئەو ڕێکخستنانەی پێشتر ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە، لەلایەن لیژنەی ئەتۆمیەوە کە لە بەرپرسانی باڵای دامودەزگا پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە، پێداچوونەوەی بۆ کرابوو و پەسەندکرابوو و ئەم لیژنەیەش دەسەڵاتی ئەوەی هەبووە لە هەموو کاتێکدا بە ناوی ئەنجومەنەوە بڕیار بدات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئێران ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ژێر چاودێری ئاژانس کە لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا لەلایەن ئیسرائیل و ئەمریکاوە بۆردومان کران، تەنیا دوای جێبەجێکردنی مەرجە ئەمنی و سەلامەتییەکان و وەرگرتنی بۆچوونی ئەنجومەن، ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش بە ئاژانس دەکات.

ڕافائیل گرۆسی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ڕێککەوتنە نوێیەکە ڕێگە بە پشکنەرانی ئاژانس وزەی ئەتۆمی دەدات بچنە هەموو دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و ڕاپۆرتکردن لەسەر ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج.

هەروەها ئەو ڕێککەوتنەی بە سەرەتای هاوکاریی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران ناو برد.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top