یادی شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید و قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان
ڕۆژی 9ی9ی2025 مەڕاسیمی 45ەمین ساڵیادی شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی (كورد، کلدان سریان ئاشووری، عەرەب) له كوردستان كرایه‌وه، من پێموایه باشترین تابلۆ بۆ نه‌یارانی ئه‌م كوردستانه، ئه‌م یاده بوو كه گه‌واهیده‌ری ڕاستیی قوربانیدانی پێشمه‌رگه و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان له یه‌ك سه‌نگه‌ر له دژی زوڵم و سته‌م بۆ خه‌ڵك روون ده‌كاته‌وه.
له مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستاندا، هاوشانی كورد له‌ناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌یش قوربانییان داوه و له سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له خاكی كوردستان، پێكه‌وه تابلۆی ئازاره‌كانی ئه‌م كوردستانه‌یان نه‌خشاندووه و خوێنیان بۆ ئازادیی ئه‌مڕۆ ڕشتووه. ئه‌و شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی له‌پێناو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌م له یەك سه‌نگه‌ر شه‌هید بوون، یه‌كێكیان له پێكهاته‌ی كریستیانه، كه به‌درێژایی مێژووی هەردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان كریستیانه‌كان رۆڵی گرنگ و كاریگه‌ریان هه‌بووه له پارێزگاریكردن لە خاكی كوردستان، له‌و پێناوه‌شدا قوربانیی زۆر دراوه.
مەڕاسیمی ساڵیادی شەهیدان (دكتۆر عه‌بدلره‌حمان زراری، دكتۆر كاكەڕەش ئەحمەد حوسێن، ئازاد سلێمان قادر زراری، فەرەیدوون وەردە زریا، غەفار جەمال محمدئەمین و جەبار فنجان ئەبوهاشم)، کە 45 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژی 9-9-1980بە پلانێكی نامەردانە شەهید كران، له‌و رۆژه‌وه تا ئێستاش به جۆره‌ها شێوه‌ی هه‌وڵی سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی پێكهاته‌كان دراوه، سه‌ره‌نجام ئه‌و هۆكارانه وایان كردووە كه هاوشانی چیاكان، چۆن پاڵپشت و دۆستی پێشمه‌رگه بوون، ئێستاش كوردستان نیشتمانی جوان و پارێزه‌ری هه‌موومانه.
هیچ هێزێك ناتوانێت پرسی پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان تێكبدات، تازه ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه ڕه‌گوڕیشه‌ی داكوتیوه، له ڕابردوو و ئێستاش و داهاتووشدا به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌درێت وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان، به‌تایبه‌ت كریستیانه‌كان، بشێوێنرێت و سنووری سیاسیی بۆ دیار بكرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵه سه‌ركه‌وتوو نابێت، گرنگیشه بۆ ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه هه‌وڵ بده‌ین كوردستان ببێته خاوه‌نی ده‌ستووری خۆی و مافی پێكهاته‌كان زیاتر له ده‌ستووری كوردستاندا بچه‌سپێنرێت، كه من پێموایه ئه‌مه گرنگترین شته كە لە پێشینەی كارەكانی ئێمەدا بێت.
شۆڕشی ئەیلوول کە گەورەترین و بەرفراوانترین شۆڕش بووە لە خانەقینەوە تا زاخۆ، هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینەکان تیایدا بەشدار بوون. کورد، کلدان سریان ئاشووری، تورکمان و بەشێکی عەرەبەکان و نەتەوەکانی دیکە بە گیانبەختکردن لەپێناو ئازادکردنی خاک و گەلەکەیان رۆڵیان بینی، ئێستاش به هه‌مان فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و شۆڕشه، ده‌بێت پێكه‌وه بەردەوام بین لە بنیاتنان و گه‌شه‌كردنی كوردستان و ئاوه‌دانی و پێكەوەژیانی پێكهاته‌كان وەك باشترین نموونه له ناوچه‌كه پیشان بده‌ین.
تابلۆی ئه‌و شه‌ش پێشمه‌رگه شه‌هیده كه له نه‌ته‌وه‌ی جیاواز بوون، بۆ خۆی په‌یامێكی فه‌لسه‌فییانه‌یه كه ئه‌م گه‌له زوڵم و سته‌م ره‌ت ده‌كاته‌وه، دوژمنانی كوردستان ته‌نیا دوژمنی كورد نیین، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ین كه پارێزگاریی له قەواره‌ی كوردستان گه‌ره‌نتیی مانه‌وه‌ی ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌یه.
بۆ ئێمه‌ی كریستیان، به‌رزڕاگرتنی ساڵیادی ئه‌و شه‌ش پێشمه‌رگه‌یه كه یه‌كێكیان كریستیان بووه، به‌رز ده‌نرخێنین و ئه‌مه هانمان ده‌دات كه زیاتر پارێزگاری له خاك و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بكه‌ین، هەروەها ئەمە دەرخەری کو‌لتوور و شارستانییەت و پێکەوەژیانی گەلی کوردستانە، دەمێکە گوتراوە: ”پێکەوەژیان لە کوردستان قسە نییە، کردارە“ ئەمەش لەناو گەل رەنگی داوەتەوە.
لە شۆڕشەکانی کوردستان، کۆمەڵێک سەرکردە و فەرماندە لە کریستیانەکان رۆڵی گرنگیان لە شاخ و شاردا بینی و جێپەنجەیان دیار بووە، وەک؛ هرمز ملک جکۆ، فرەنسۆ هەریری و شەهید فەرەیدوون وەردە زریا و چەندانی دیکە.
لە شەڕی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیشدا، دووبارە تابلۆی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان کەوتەوە بەرچاوی جیهان و رۆژی 5ی9ی2025یش له فه‌ره‌نسا له کاتی كردنه‌وه‌ی ڕێره‌وی پێشمه‌رگه، لە تابلۆكانی پێشمه‌رگه بینیمان كه چۆن هێزی پێشمه‌رگه خه‌ریكن خاچی سه‌ر كەنیسەیەکی مه‌سیحی كە به‌هۆی شەڕه‌وه زیانی به‌ركه‌وتبوو هه‌ڵده‌گرنه‌وه و ده‌یانه‌وێت چاكی بكه‌نه‌وه. پیشاندانی ئه‌م تابلۆیانه به رووی جیهاندا كه‌م نین، ئه‌مه نه‌خشاندنی هه‌م پێكه‌وه‌ژیانه، هه‌میش رووبه‌ڕوونه‌وه‌ی زوڵم و سته‌مه، بۆیە هەموومان بەیەکەوە ده‌ڵێین پێکەوە دەژین و پێکەوە دەمرین، پێشمەرگەش گیانفیدایانە پارێزگاریی لە پیرۆزییەكانی نیشتمان و گەلەکەی کردووە و دەکات.

ڕامی نووری سیاوش