هەستی شایستەیی و پەیوەندیی بە سەرکەوتن لە ژیاندا:
ئێمە زۆر کەس دەبینین کە چەندین پسپۆریی هەیە و هەروەها تیمێکی باشی کۆکردۆتەوە و کارێک دەست پی دەکەن، بەڵام دوای چەند مانگێک توشی شکست دەبن و ئەو هیوای کە هەیانبوو هەموو لەناو دەچێت، لێرەدا زۆر کەس دەڵێن لەبەر هەلومەرجی ئابووری یان خەتای فلانە کەس لە تیمەکە بووە، بەڵام ئەمانە تەنها بەهانەن، ئەگەر دەتەوێت لە هەموو بوارەکان پێشکەوتن بەدەست بهێنی دەبێت لە خۆتەوە دەست پێ بکەی
هەموو شت لە ناخ و دەرونی مرۆڤ دەست پێ دەکات و دەبێ لەناخەوە حەزت لە خۆ بێت و جیهانی دەرونت جیهانی دەرەوەت دروست دەکات، واتە ئەو ئەنجام و سەرکەوتن و شکستانەی کە تا ئێستا بەدەستت هێناوە پەیوەندییەکی راستە و خۆ لەگەڵ دەرونت هەیە-
- ئەگەر خۆت شایستەی خۆشەویستی و رێز بزانی لە پەیوەندی خۆشەویستی و کاری سەرکەوتوو دەبیت.
- ئەگەر خۆت بە توانا و داهێنەر دابنێی کە کار و بیزنس سەرکەوتوو دەبیت.
- ئەگەر دان بەوە بنێی کە هەڵە بەشێکە لە پرۆسەی گەشە، بەبەردەوامی گەشە دەکەی و هەوڵی بەردەوام دەدەیت کە شتی نوێ فێر ببیت.
لە ژیانی هاوبەش ئەگەر یەکێک لە لایەنەکان هەستی بێ بەهایی هەبێت:
- توشی وابەستەیییەکی ناتەندروست دەبێت
- ناتوانێت پێویستییەکانی خۆی دەرببڕێت
- بەردەوام بەدوای بەدەستهێنانی پشتگیری (تایید) کەسانی ترە.
. بەڵام کەسێک کە هەستی شایستەبوونی هەیە:
- ڕێز لە خۆی و لایەنی بەرامبەر دەگرێت
- بەرنامە و پلانی بۆ کات و ژیانی خۆی هەیە و بەئاسانی داوای دەوروبەر و هەڤاڵان بە وشەی "نا" وەڵام دەداتەوە.
- پەیوەندییەکی هاوسەنگ و پڕ لە خۆشەویستی دروست دەکات.
پەیوەندیی لە سەرکەوتن لە کار و بیزنسدا:
کەسانی خاوەن هەستی شایستەبوون
- متمانەیان هەیە بۆ دەستپێکردنی کارێک یان پێشکەشکردنی بیرۆکەکان.
- لە شکست ناترسن و وەک دەرفەتێک بۆ گەشەکردن دەیبینن.
- ئەوان نرخی خۆیان کەم ناکەنەوە (چ لە کاردا، چ لە مامەڵەیەکدا، یان لە دانوستاندا).
هەندێک ڕێگا بۆ بەهێزکردنی هەستی شایستەیی
- پێداچوونەوە بە ڕابردوو و دۆزینەوەی ئەو هۆکارانە کە بوونەتە هۆی دروستبوونی هەستی خۆ بەکەم بینین کە زۆربەی بۆ کاتی منداڵی دەگەڕێتەوە.
- هۆشیاربوون لە هەستەکان و لێکۆلینەوە لە هۆی هەستی خۆ بەکەم بینین.
- دانانی سنوور بۆ هەندێک لە کارەکان و ئەنجامنەدانی ئەو کارانەی کە لەگەڵ فەرهەنگی تۆ ناگۆنجێ بەبێ شەرم.
- سوپاسی خۆ کردن: هەموو شەوێک، سێ ئیش وکاری باش کە ئەنجامت داوە، بنووسە.
- بەراورد نەکردنی خۆت لەگەڵ کەسانی تر.
- بەهێزکردنی توانا و کارامەییەکانی خۆمان: هەندێک پیشەی نوێ فێرببە یان لەو کارە کە تێدا خەریکی خۆت بەهێزتر بکە بە خوێندنی پەرتوک و بەشداری لە خول و راهێنانەکان بکە.
- هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ کەسانی باش و زیرەک و ئاست بەرز.

حـــهمــید ســـهیـــد