سەرۆک بارزانی، هێمای فیداکاری و پارێزەری نیشتیمانێکی مەزڵووم
ئه‌مرۆ ٥ی٩ی٢٠٢٥ بۆ گه‌لی كوردستان رۆژێكی مێژووی بوو، سه‌رۆك بارزانی، وه‌ك هێمای فیداكاری و پارێزەریکی نیشتیمانێكی مه‌زڵوم به‌نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه له‌ناودڵی ئه‌وروپا دووباره ناوی پیشمه‌رگه‌ی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان نووسیه‌وه،
ناونانی ڕێره‌وی، (پاركی ئۆندرێ سیترۆێن) لەپاریس، به ناوی پێشمه‌رگه‌وه، ناكرێت وه‌ك رووداوێكی ئاسایی ته‌ماشا بكرێت، چونكه ئه‌مرۆ به‌م هه‌نگاوه، جیهان پێشمه‌رگه‌ی دووباره وه‌ك سیمبولی ئازادی و به‌رگری له مافی مرۆڤ وێنا كرده‌وه،
ئێستا پێشمه‌رگه هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی وێنا ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌و وێنه‌ی كه دوژمنانی كوردستان ته‌نیا وه‌ك هێزێكی شه‌ڕكه‌ر باسی بكه‌ن، ئه‌م هه‌نگاوه هه‌م وره‌به‌خش بوو بۆ پیشمه‌رگه له ئاستی جیهان هه‌میش دووپاتكردنه‌وه‌ی دۆستایه‌تی گه‌لی كوردستان و فه‌ره‌نسا بوو كه هه‌ردووكیان له پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و دیموكراتی و مافی مرۆڤ خه‌بات و قوربانیان داوه، چۆن شۆرشی فه‌ره‌نسی وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له ئه‌وروپا و سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌هه‌مان شێوه شه‌ری پیشمه‌رگه به‌رابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی له‌جیاتی هه‌موو جیهان له‌گه‌ل تیرۆرستانی داعش وه‌رچه‌رخانی گرنگ بوو له رووبه‌روونه‌وه‌ی گه‌وه‌ترین وتوندره‌وترین رێكخراوی تیرۆرستی له ئاستی جیهان.
به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌وه‌بوو كه هه‌موو نه‌یارانی كوردستان، هه‌وڵیاندا هێزی پێشمه‌رگه به میلیشیا و لاده‌ر و هێزی شه‌ركه‌ر بناسێنن،
به‌ڵام ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن گه‌وه‌ترین هێزی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) وێنای پێشمه‌رگه به رزگاری جیهان ناوببرێت و یه‌كێك له شه‌هیدانی زیندووی پیشمه‌رگه له‌به‌رده‌م جیهان رێره‌وی كردنه‌وه‌ی پاركی پیشمه‌رگه له‌پاریس بكات ئه‌مه بۆخۆی وه‌ڵامێكی گه‌وره‌یه كه ئیتر پیشمه‌رگه ئه‌ركی له‌سه‌ر چیاكان و سه‌نگه‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه گیرنه‌بووه، به‌ڵكو ئیستا پیشمه‌رگه نوێنه‌رایه‌تی ئازایه‌تی و فیدراكاری و چه‌سپاندنی مافی مرۆڤ ده‌كات له جیهاندا و پێشمه‌رگه باڵیۆزی ئاشتییه له ناوچه‌كه.
ئه‌م رووداوه گرنگه وه‌ك وانه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌ی داهاتوومان، چونكه دووژمنە یەک لە دوای یەکەکان هاتن قۆناغ بە قۆناغ هەرچی لە دەستیان هات بەهەرچی چەکی گەورە و بچووک و تەکنەلۆژیاوە نەیانتوانی نەکورد لەناو ببەن و نە کوردستان بسڕنەوە و نە پێشمەرگەش کۆتایی پێ بهێنن.
ئەمڕۆ پێشمەرگە بەردەوامه له‌پارێزگاری ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، له‌سایه‌ی سه‌ری پێشمه‌رگه‌وه، له‌كابینیه نۆیه‌می حكوومه‌ت، به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مه‌سروور بارزانی، ده‌سكه‌وتی زۆر گرنگ به‌ده‌ست هاتوون له پیشكه‌وتنی وڵات و رێكخستنه‌وه‌ی ژێرخانی بانكی و كاره‌بای 24 كاتژمێری و پرۆژه‌ی فریاگوزاری ئاوی خێرای هه‌ولێر كه ئه‌وانه‌ی ویستیان، (فاتحا) له‌سه‌ر پێشمه‌رگه بخوێنن، ئیستا ده‌بینن له ئاستی جیهان پشتیوانی له‌ده‌سكه‌وته گرنگه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو له رێره‌وره‌سمه‌كه‌ی ئه‌مرۆ سه‌رۆك بارزانی، جه‌ختی له‌برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان كرده‌وه، ئه‌م برایه‌تی پێكه‌وه‌ژیانه وابه‌سته‌ی هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵكو ئه‌مه بڕوای ته‌واوی گه‌لی كوردستانه به‌وه‌ی ده‌بێت وه‌ك گه‌لێكی ئاشتی خواز له‌ناوچه‌كه بژین، بۆیه به‌لاچونی سه‌رۆكی ده‌وله‌تان ئه‌و گرنگی پێدانه‌ی كوردستان ناگۆرێت چونكه چه‌سپاوه، ئه‌م هه‌ستی ئاشتی خوازانه‌ی گه‌لی كوردستان ده‌رئه‌نجامی تێروانینێكی قوڵی سه‌رۆك بارزانییه كه چه‌ند ساڵه كاری له‌سه‌ر كردووه وه‌ك هێلی ستراتیژی، له‌كاتی پێشه‌نگاوی وێنه‌كانیش له پاریس بینیمان كه چۆن پیشمه‌رگه پارێزگاری له مزگه‌وته‌كان ده‌كات، ئاواش له كڵێسا‌و بنكه ئاینییه‌كانی ئێزدیی و ئایینه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات،
بۆیه بە بیستنی ئەو هەواڵە و بە نمایشی ئەو ڕووداوە بە چەسپاندنی ناوی پێشمەرگە لەناو ناوەندە جیهانییەکان خۆی لە خۆیدا مانابەخشە و هێز و ورە بۆ هەرێمی کوردستان و گه‌له‌كه‌مان ده‌به‌خشێت، لە هەمووی گەورەتر پێشمەرگەیەکی فیداکار و پارێزەرێکی نیشتیمانی کە جەنابی سەرۆک بارزانیە پەردە لەسەر ناوی پێشمەرگە لادەدات.
له‌م بۆنه گرنگه‌دا پیرۆزبێت لە پێشمەرگە و خه‌ڵكی كوردستان به‌دڵنیایه‌وه كوردستان نه‌ده‌ستبه‌داری مافه‌كانی ده‌بێت و نه‌ده‌بێته وه‌كیلی هیچ ده‌وله‌ت و هێزێك به‌ڵكو شه‌ڕ له پێناوی مافه ره‌واكانی خۆی ده‌كات وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵیت: "ئه‌م گه‌له به‌ئاشتی چه‌ند ساڵه ده‌ژیت نه ته‌عدا له‌كه‌س ده‌كات و نه ته‌عداش له‌كه‌س قبول ده‌كات".

ئاری نانه‌كه‌لی