کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەوروپا لە جنێڤ
کۆبوونەوەی نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وڵاتانی ئورووپا لە جنێڤ کە تیشک خرایە سەر پێداچوونەوە بە بەرنامەی ناوەکییەكەی تاران، بەبێ گەیشتن بە هیچ ڕێککەوتن و پێشکەوتنێک کۆتایی هات.
دانوستانەکان کە بە تایبەتی لەسەر ئەگەری چالاککردنی "میکانیزمی دەستپێکردن" بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بوو، بەپێی زانیارییەکان نەیانتوانیوە کەلێنی نێوان هەڵوێستەکانی هەردوولا پڕبکەنەوە.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاندووە کە نوێنەرانی ئەورووپا جەختیان لەسەر پێویستی کەمکردنەوەی ئاستی پیتاندنی ئێران و ڕوونکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران کردووەتەوە، هاوکات شاندی ئێرانیش خوازیاری لابردنی سزاکان و گەرەنتییە کردارییەکانی ئەوروپا بوون.
سەرەڕای چەند خولێکی دانوستان، هیچ ڕێککەوتنێک نەکرا و کۆبوونەوەی جنێڤ بەبێ بەیاننامەیەکی هاوبەش یان خشتەی کاتیی ڕوون بۆ خولی داهاتوو کۆتایی هات.
گوڵان: سەردار خەلیل
