هونەرمەند (نەژاد كەوكەز)پێشانگەیەكی تایبەتی شێوەكاریی كردەوە
ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 24/8/2025 مامۆستا و هونەرمەندی شێوەكار (نەژاد كەوكەز) پێشانگەیەكی تایبەتی خۆی لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر كردەوە كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر ڕێكخراوە.
پێشانگەكە لەلایەن خاتوو مونا هاوژینی هونەرمەند و شێوەكاری كۆچكردوو (قەرەنی جەمیل).وە بە ئامادەبوونی (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە شێوەكاران و هونەردۆستان كرایەوە.
هونەرمەند نەژاد كەوكەز لە پێشانگەكەیدا ژمارەیەك لە كارە هونەرییەكانی خۆی نمایشكرد كە لە تابلۆی شێوەكاری و هێڵكاری پێكهاتبوون.لەم بارەیەوە هونەرمەند بە گۆڤاری (گوڵان)ی ڕاگەیاند:ئەمە شەشەمین پێشانگەی منە,كۆنسێپتی كارەكان بریتییە لە فەزای بەرزایی و چیاكان,ماوەی 3ساڵە دەستم بە هێڵكاری كردووە,كارەكانی نێو پێشانگەكە تێكەڵەیەكە لە نێوان هونەری ریالیزم و ئێكسپرسۆنیت كە لە 42 كاری هونەری پێكدێن و بە هێڵكاری و ڕەنگی زەیتی و ڕەنگی ئەكرلیك بەرهەم هاتوون.
ئەم پێشانگەیە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ تاوەكو ڕێكەوتی 2/9/2025 كراوە دەبێت,ڕۆژانە لە دوو كاتی جیادا بە ڕووی سەردانیكەرانی كراوەیە,كاتژمێر 9ی بەیانی تاوەكو 1ی نیوەڕۆ,وە كاتژمێر 5 تاوەكو 7ی ئێوارە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
