کەنەدا لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ناڕازییان هۆشداری دەدات

کەنەدا لە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی ناڕازییان هۆشداری دەدات

 

ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمنیی کەنەدا ڕایگەیاند: کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە کردنە ئامانجی نەیارەکانی لەسەر خاکی کەنەدا بە کەڵک وەرگرتن لە ئەندامانی باندە تاوانکارییەکان.

ئەو دەزگا ئەمنیەتییە هۆشداری داوە لەوەی کە ڕەنگە لە چەند مانگی داهاتوودا هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دژی کۆمەڵگەی ئێرانی-کەنەدا و ڕەخنەگرانی حکوومەت توندتر ببێت.

هەروەها کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی، تێکدان و هەراسانکردنی چالاکانی سیاسی، ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگران، لە تاوانباران و کەسانی مەترسیدار کەڵک وەردەگرێت.

هەروەها دەزگای ئیتلاعاتی ئەمنیی کەنەدا پشتڕاستی کردەوە کە بەدواداچوون بۆ کەیسەکانی پەیوەست بە هەڕەشەی کوشتن لەم وڵاتەدا دەکات کە سەرچاوەیان لە کۆماری ئیسلامییەوە هەیە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top