تەنها پارتی و یەکێتی لە دۆخی هەرێمی کوردستان بەپرسیار نین

تەنها پارتی و یەکێتی لە دۆخی هەرێمی کوردستان بەپرسیار نین

گومانی تێدا نییە کە دەسەلات لەژێر ڕکێفی پارتی و یەکێتی دایە بەڵام ئەو دۆخە کەئێستا هەرێمی کوردستانی تێدا کوزەردەکا دۆخێکی ناهەمواری گشتیە و یەخەی تاک بە تاکی ئەم هەرێمە دەگرێتەوە و تەنها پارتی و یەکێتی بەرپرسیارنین لە دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان.

هەندێک لایەن وەک ئۆپۆزیسیۆن کە ئێستا لەدەرەوەی حوکڕانی ئەم کوردستانەن، بێ گومان پشکی بەرپرسیارێتیان بەردەکەوێت بەڵام هەریەکەو بە سەنگ و قەبارەی خۆی، چونکە لەساڵانی رابردودا ئەم هێزانە بوونە دار دەستی دوژمنان دەستیان بەخیانەت کرد دژ بەگەل و نیشتمان، زۆرکات لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن هەڵەی گەورە و کوشندەیان دەکرد، ئەویش لەگەڵ نەیاران ڕێک دەکەوتن و نەخشەو پیلانیان دادەڕێژا دژ بە قەوارەی هەرێم و ئاژاوەیان دەنایەوە و خۆپیشاندانیان ڕێک دەخست بەناوی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی و ئاژاوەیان دروستدەکرد بۆ تێکدانی ئارامی و سەقامگیری کوردستان.

هێزی ئۆپۆزیسیۆن لەجیاتی ئەوەی خۆی پێناسە بکات و هەڵوێست و ستراتیژی روونی خۆی هەبێت وئەجێندای زەمینە سازی بۆ حوکمڕانی بخاتە ڕوو کەچی بە پێچەوانەوە ناسنامەی خۆی لەدەست دابوو وەک ئۆپۆزسیون، بەردەوام بوو بوە پاشکۆی دوژمن لەجیاتی دوژمن بڕیاری دژ بە هەرێمی دەردەکرد و چەندان پەیجی سێبەر و بێ دایک و باوکیان هەبوو لەجیاتی دوژمن ناو ناتۆرەیان بۆ هەرێم دروست دەکرد و خەڵکیان چەواشە دەکرد بۆ بەرژەوەندی خۆیان و ئاغاکانیان.

ئێستا بەئاشکرا عەلی حەمە ناسالح گوایە یەکێکە لە ئۆپوزسیۆنەکانە دەیان فەیسی فەیك و پەیجی بێ دایک و باوکیان داناوەوە وهەندێک لە دەمڕوتەكانی حزبەكەی وەک خۆیان سوک سەرپەرشتی ئەو پەیج و فەیسانە دەکەن بەس بۆ درۆ دروستکردن ڕازانەوەی بەغدا و ناشرینکردنی هەرێم و خەڵک فریودان.

بەڵام عەلی حەمە سالح دەبێت بزانێ خەڵک لەجاسوسی ئەو تێگەیشتووە ئێوە هێشتا سەنگ و قەبارەی پارتی نازانن ئەوەی بە پارتی و یەکێتی دەکرێت بە ئێوەی زۆڕنا ژەن ناکرێت، پارتی و یەکێتی خەباتی چەکداریان هەبوو دەیان سەرکردەیان لەپێناو کوردستان شەهید بووە بەڵام ئێوە چیتان کردووە یەک کاری باشم بۆ دیاری بکەن بەهەموو ئۆپۆزسیونەوە ئەزانم کارەکانتان تەنها نیفاق و جاشایەتی و کۆبونەوە لەگەڵ خزعلی و کلدانی سەردەکانی حەشد بووە بۆ تێکدانی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

بڵام دڵنیاتان دەکەمەوە لانی کەم تا کۆتایی ئەم ساڵ دەهۆڵەکانتان بپێچنەوە و زوڕناکانتان عەمبار بکەن چونکە دوای ئەم ڕێکەوتنەی هەرێم و بەغدا ئیتر ئێوە بێ ئیش دەبن و مەگەر ئاوازی نوێ بدۆزنەوە، نەفرەت لە هەمووئەوانەی جاسوسی و خیانەت دەکەن بەرامبەر گەلەکەی خۆیان.

Top