گەلیی کورد هەمووی چاوی لە دواین بریاری جەنابی سەرۆک بارزانی یە
بوماوەی سێ مانگە بەغدا بە بریارێکی سیاسی قوتی خەڵکی کوردستانی بریوە و موچەی خەڵکی کوردستانی راگرتووە و کە گشت لایانەکانی عێراق پێکەوە لەسەر ئەمە یەک دەنگن و کوردیان چەوساندوتەوە ، لە ماوەی ئەو سێ مانگە کورد ئارامی گرتووە و بە تایبەت پارتی کە خاوەنی قەزیەکەیە و هەر خوی خاوەنی هەموو دەسەڵاتێکە و دەیانەوێت پارتی بە دەرەجەیک بخەنە ژێر رکێفی خویانەوە ، بەڵام ئەوەی تا ئێستا سەبر و ئارام گربوینە جەنابی سەروک و مەرجەعمان سەروک بارزانی و سەروکی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و سەروکی حکومەت مسرور بارزانی ، کە هەموو هەوڵێکیان داوە بو ئەوەی موچەی خەڵکی کوردستان بە سیاسی نەکرێت و موچەیان پێ بدرێ ، و پارتی بە زووربەی داواکاریەکانی عێراق رازی بووە ، بەڵام بەغدا هەر دەیەوێ کورد و پارتی زیاتر بچەوسێنیتەوە و زیاتر بخاتە ژێر رکێفی خویانەوە ، بەڵام خەیالیان خاوە ، پارتی هەر بە تەنها بە زمانی نەرم لەگەلیان بووە تاکۆ ئێستا و بە نەرمی قسەی لەگەل کردووەن ، بەڵام با بەغدا ئەوە باش بزانێ پارتی زمانی تریشی هەیە کە مافەکانی پێ وەربگرێتەوە و زمانەکانیش بۆ رۆژی خوی هەڵگرتووە و ئەمرۆش بە سەروکایەتی سەروک بارزانی دواین دەرفەت بە عێراق دراوە کە ئەگەر موچە نە نێریت ئەوە لە گشت پروسەیوکی سیاسی عێراق دەکشێتەوە و بەمەش پروسەی سیاسی لە عێراق توشی کێشە دەبێتەوە چونکە پارتی هێزی یەکەمە لە کوردستان و خاوەن بریاری کوتایی یە .
ئەمەش لە بیر نەکەین ، ئەو عێراقەی ئێستا هەیە بە گشت سەرکردایەتیەکەیەوە هەموویان بە هووی پێشمەرگە و خەلکی کوردستان و سەروک بارزانی یەوە لەسەر ئەم دەسەڵاتەن و پارتی و سەروک بارزانی و پێشمەرگەکانی روڵێکی گرنگیان هەبووە لە روخانی رژێمی بەعس و نوسینەوەی دەستور و دامەزراندنی ئەو عێراقەی هەیە . بەڵام رژێمی بەعس لە ناوچوو وبەداخەوە ئەوانەی بە دوای داهاتن خراپتر بوون لەوان . بویە پارتی دواین دەرفەت بە عێراق دەدا و ئەگەر نا زمانی تر هەیە قسەی پێ بکەن و وەڵامی عێراق پێ بدەنەوە .
گەڵی کورد هەمووی چاوی لە دواین بریاری جەنابی سەرۆک بارزانی یە و چاوەری ئەمری جەنابیانن و کە بە هەر زمانێک بیەوێت ، پارتی و پارتیەکان ئامادەن بۆ ئەوەی مافەکانیان وەربگرنەوە .
٢٠٢٥.٧.١٢

محهمهد مهسعود مزوری