مامۆستا ئەحمەد هاووڵاتی: لە ڕێگە سەرەكییەكان هێما و ڕێنماییەكانی هاتوچۆ وەك پێویست دانەنراون

مامۆستا ئەحمەد  هاووڵاتی:  لە ڕێگە سەرەكییەكان هێما و  ڕێنماییەكانی هاتوچۆ وەك پێویست  دانەنراون

 

 

لەم چەند ساڵەی دواییدا گرنگییەكی زۆر بە ڕێگاوبانەكان دراوە و بە سیستمێكی زۆر جوانی ئەوروپییانە جێبەجێ كراوە، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە لەناو شارەكانیشدا گرنگی بە شەقامە نێوخۆیی شارەكان دراوە، هەرچەندە ئەم ڕێگا و شەقامانە بێ كەموكووڕی نین. بۆ نموونە لە بواری هێماكانی هاتوچۆوە وەكو پێویست نییە و زۆر بە كەمی هێماكانی هاتوچۆ دەبینیت، بەتایبەتی لە هەندێك شار و شارۆچكە و قەزاو ناحییەكان كە وایان كردووە، ڕێبوارێك، یان گەشتیارێك لە دەرەوەی هەرێم بێتە ناو شارەكانەوە، زۆرێك لەوانە ڕێگاكانیان لێ تێكدەچێت، ڕاستە زۆرێك لەوانە پشتیان بە سیستمی مۆبایل و نەخشە بەستووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگاوبان و شوێنە گشتییەكان، بەڵام ئەمە نابێتە بەدیلی هێماكانی هاتوچۆ و مەترسیی ئەگەری ڕووداوی هاتوچۆ زیاد دەكات. بۆیە باشتر وایە كە هێمایەك نووسرابێت و بە شێوەیەكی ڕێكوپێك لەسەر شەقام و ڕێگاوبانەكان بوونیان هەبێت. بۆ نموونە ئەمە فڵانە شارە و فڵانە گوندە و فڵانە شوێنی گەشتیارییە، ئەوە بۆ ئەو باشترە و زیاتر ڕوونە. لە ئێستادا ئەو هێمایانە زۆر كەمن. بەداخەوە كەموكووڕییەكان و زۆربەی جاریش شوفێرەكان كە پابەندی ڕێنماییەكانی هاتوچۆ نابن، هۆكاری سەرەكیی زیادبوونی ڕووداوەكانی هاتوچۆن، كە من دەڵێم دوو هۆكار هەیە. یەكەم مەترسیی بەكارهێنانی مۆبایل و تەكنەلۆژیا، چونكە هێمای سەرەكیی ڕێگاكانمان نییە و شوفێر بەپێی نەخشە دەڕوات. شوفێرەكەش مۆبایلی پێیە و زۆربەیان لەسەر شاشەی مۆبایلەكەن و مۆبایل بەكاردەهێنن، مۆبایلەكەش دەبێتە هۆی ئەو ڕووداوانەی هاتوچۆ.

 

Top