ئافرەت بناغەی ژیانە سەرچاوەی خۆشەویستی نێو کۆمەلگایە

ئافرەت بناغەی ژیانە سەرچاوەی خۆشەویستی نێو کۆمەلگایە

(*)

 

ئافرەت رەگەزێکی خوای پێکهاتەی بەردەوامی ژیانە .خوای گەورە رێزی لەئافرەت گرتوە ولەبەرگەورەی ئافرەت لەئاینی پیرۆزی ئیسلام دووسورەت بەناوی ئافرەت هاتوە(مریەم-نسا)ئافرەت گەوهەرێکی خوایە لەسەرزەوی هەربۆیەش خوای گەورە بەهەشتی لەژێر پێ ئافرەت داناوە.و خوای گەورە پیاوان ئاگادار دەکاتەوە ئافرەت ئامانەتە ودەبێت بەجوانترین شێوە رێز لەئافرەت بگرن .
نوسەری ناوداری روسی (سۆخۆمیلنیسکی)پسپۆری پەروەردە دەلێت ئافرەت لەپەروەردەکردنی خۆشەویستی ڕۆلی سەرەکی دەبینێت ئافرەت وەنەهەردایکی منالە پیاویش پەروەردە دەکات )ئافرەتی ئازاو خۆڕاگرو بەهێز پیاوی بەهێز پەروەردە دەکات.
ڕۆلی ئافرەت لەکۆمەلگا بۆ کۆمەلگایەکی تر جیاوازە

ئافرەتی کورد لەکۆمەلگای کوردی دا ڕۆلی بەرچاوی لەمێژوو دا هەبووە و هەمیشە دێرەکانی مێژووی بە سەنگینی و خۆڕاگری وهاتنە مەیدان وشان دانەبەر کارە سەخت و قورسەکانی ژیان مێژوویان پرنمونەی گەوهەری جوان تۆمار کرد.ئافرەتی کورد لەمێژووی شورەش و خەباتی سیاسی شان بەشانی باوک و براو کور هاتنە مەیدان و بەشداری تێکۆشان و خەباتیان کرد .ئاوارەی و زیندان و لەسێدارە دان ئافرەتی کوردی لە ئامانج وپەروەردەی نیشتیمانی وهاوشان لەگەل پیاوان لە تێکۆشان دوورنەخستەوە
ئافرەتی کورد لە شاخ و شار ڕۆلی سەرەکی و هاوکارێکی پەروەردەی خولقێنەری خوێنی تازەبوو بۆ بەرگری و شۆرەش . ئافرەت دایکی شەهیدو خوشکی شەهیدو خێزانی شەهیدە

دەبێت ناوی ئافرەتانی کورد لەمێژووی شۆرەشەکانی کوردو ڕاپەرین بەئاوی زێر بنوسرێتەوە .

شەهید لەیلا قاسم مێژووێکی پر گەوهەر پر بەقورگی هاواری کرد پەتی سێدارە خەلاتە بۆ گیانم لە پێناوی ئازادی خاک و نیشتمان .

شەهید خەجەباوە نمونەیەک لەئازایەتی ڕاپەرینی سالی ١٩٩١
لەپێشی پێشەوە هەربەپێوە شەهید بوو

دایە عائیشە ی سۆران و دایە بەیانی بناری قەرەچوغ گوندی خدرجیجە لەیەک ساتە وەخت

بۆ بەرگری لەشوناسی مانەوەی نەتەوەیمان سێ ڕۆلەی
جوانە مەرگیان شەهید دەبێت

لەگشت دەست کەوت وسەرکەوتنەکان ئافرەت ڕۆلی سەرەکی هەبوە و وە لەئایندەش لەگشت بوارەکانی ژیان ئافرەت لەرووی ڕۆلی سیاسی و پەروەردەی و کارگێری وگەشەی کۆمەلگا رەگەزێکی پێوویستی سەرەکی نيو کۆمەلکادەبێت

 (*)

م.سنووبه‌ر جه‌وهه‌ر تاها
کارگێری لقی ٢٣

Top