بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە نیوزلەندا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە نیوزلەندا ڕوویدا

 

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە لە شارۆچکەی ڕیڤەرتۆن لە نیوزلەندا ڕوویدا.

ڕووپێوی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٣ پلە بە پێوەری ڕێختەر  لە شاری ڕیڤەرتۆن لە نیوزلەندا ڕوویداوە.

بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر (٦.٢ میل) ڕوویداوە و دەکەوێتە ٢٠٨ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری ڕیڤەرتۆن.

بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان ئەم بوومەلەرزەیە هیچ زیانێکی گیانی و زیانی دارایی نەبووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top