پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەرکی بەرپرسیارێتی خۆی هەڵسێت.

پێویستە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەرکی بەرپرسیارێتی خۆی هەڵسێت.

 پێویستە پارتی وەک خەمخۆر و لایەنی سەرەکی و خاوەنی دەستکەوتەکان بە ئەرکی بەر پرسیارێتی خۆی هەستێت. بە جوڵەی زیاتر لە چەند کەناڵێکەوە هەرچی کەسایەتی و لایەنی سیاسی بەرهەڵستکارە هەیە دژی دەسەڵاتی شیعە کۆی بکاتەوە. بۆ یک هەڵوێست و بڕیار سەبارەت بە ئایندەی عێراق ئاستی دبلۆماتی بجوڵێنێ بە پڕۆگرامێکی داڕێژراو . لیژنەیەکی یاسا ناسان بۆ سکاڵا ڕێک بخات. فەشارە ناو خۆییەکان زیاتر بکات لەوانەی بغدا و هەرێم پێکەوە دەبەستێتەوە. جوڵاندنی شەقامی جالیەی کورد لە دەرەوە دژ بە سیاسەتی عێراق و ئێران لەگەڵ زۆر بابەتی هاو شێوەی دیکە هەیە. ناکرێ ئێمە چاوەڕوان بین بۆ برسیکردن و لەناو بردنمان بەدەست چەند گروپ و تاقمێکەوە. عێراق نە حکومەتە، نە یاسای هەیە، نە دەستور، نە بڕوای بە کیانی فیدراڵی هەیە، نە بڕوای بە مافی مرۆڤ و نەتەوەکانی دیکە هەیە. نەخاوەنی بڕیارو ڕێکەوتن و واژۆیە. کەواتە هەرچی لەگەڵ دەکەی شتێکی کاتیە.  لە ئێستادا عێراق ببینە بێ کارەبایە بێ غازە بێ ئاوە پاشا  گەردانیە  پیسە حەز دەکەن  خۆیان بتۆپن نەمێنن تەنها کورد و کوردستان بڕوخێ. ئەوەش وەک خەوی حوشتر وایە کوردستان چقڵی چاوی داگیر کەرو ناحەزانە. دەبێت بغدا فەرمانی ئێرانی پێ بگات کە بوەتە پارێزگای (٣٢) ی ئێران فەرمانی پێ بگات موچەی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت. مرۆڤ ئەوەی پێ ناخۆشە ئێران و کلکەکانی دەزانن کێ سزای داون و تێری تێ هەڵداون موچەی هەرێم ئەبڕن.  ڕوی درۆن و کاتێۆشا نا کامەکانیان کردوەتە کوردستان. سەگی هار چل شەو دەژی زۆریان نەماوە ئەم سەختیەش تێدەپەڕێت. هەموو هەستانەوەیەک هێزو ئیرادە و بڕوا بونی لەگەڵدا دەبێت. جاش قەڵەم و کلکەکانی ئێرانیش ڕیسواو تەفرو تونا دەبن . چونکە بۆ ڕۆژێک هەستی کوردایەتی چەکەرەی نەکرد لە دڵیاندا. بەڵکو وەک دوژمنێکی قەوارەی هەرێم ڕفتارو لێدوانیان دا. لێدوانەکان تەنها خۆیان نین بەڵکو ڕێنمایەکە پێیان دراوە بەو شێوە بدوێن وە ترس و تۆقاندن  بڵاو بکەنەوە.

Top