مایکرۆسۆفت ٩ هەزار کارمەندی لە واشنتۆن لە کارەکانیان دوورخستەوە

مایکرۆسۆفت ٩ هەزار کارمەندی لە واشنتۆن لە کارەکانیان دوورخستەوە

 

 

 

مایکرۆسۆفت ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی تەمموزی 2025 ڕایگەیاند: کە نزیکەی ٩ هەزار کارمەند لە کارەکانیان دووردەخاتەوە.

دەرکردنەکان کاریگەرییان لەسەر کەمتر لە ٤%ی هێزی کاری جیهانی مایکرۆسۆفت دەگرێتەوە لە سەرانسەری تیمەکان و جوگرافیا و ئاستەکاندا.

ئەم ڕاگەیاندنە لە دووەم ڕۆژی ساڵی دارایی ٢٠٢٦ی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دێت، کۆمپانیاکە کە بنکەکەی لە شاری ڕیدمۆندی واشنتۆنە، بە شێوەیەکی ئاسایی لە سەرەتای ساڵی دارایی نوێدا دووبارە ڕێکخستنەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت.

وتەبێژی مایکرۆسۆفت لە ئیمیڵێکەیدا گوتی: "ئێمە بەردەوامین لە جێبەجێکردنی گۆڕانکارییە ڕێکخراوەییەکان کە پێویستن بۆ باشترین پێگەی کۆمپانیا و تیمەکان بۆ سەرکەوتن لە بازاڕێکی دینامیکیدا".

دەوترێ لە مانگی کانوونی دووەمدا، کۆمپانیاکە کەمتر لە ٪1 ی کارمەندەکانی دەرکرد، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئەدای کارکردن. هەروەها ئەم کۆمپانیا تەمەن ٥٠ ساڵە لە مانگی ئایاردا زیاتر لە شەش هەزار هەلی کار و دواتر لە مانگی حوزەیران لانیکەم ٣٠٠ هەلی کاری دیکەی کەمکردەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top