ڕێککەوتنی بازرگانی ئەمریکا و بەریتانیا لەسەر باج ئەنجامدرا

ڕێککەوتنی بازرگانی ئەمریکا و بەریتانیا لەسەر باج ئەنجامدرا

 

 

ڕۆژی دووشەممە 30حوزەیران ڕێککەوتنی بازرگانی بۆ کەمکردنەوەی هەندێک باج، کە لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئەنجامدرا، کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، ئێستا باجی هەناردەکردن لەسەر ئۆتۆمبێلە دروستکراوەکانی بەریتانیا بە ڕێژەی 10%، لە 27.5% دابەزیوە.

هەروەها باجی پێشووی 10% لەسەر کاڵاکانی وەک بزوێنەر و پارچەی فڕۆکە بە تەواوی لابرا.

هەروەها دانوستانە بازرگانییەکانی ئەمریکا و کەنەدا دەستیپێکردۆتەوە و کەنەدا ڕایگەیاند، کە باجی دیجیتاڵی لەسەر کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیای ئەمریکی هەڵدەوەشێنێتەوە بۆ پێشخستنی دانوستانەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top